بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی گروپی "کامبادن" لە شاری ئیسلام‌ئاباد + وێنـــە

03:00 - 14 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: گروپی مۆسیقایی کامبادن لە شاری ئیسلام‌ئابادی سەربە ئوستانی کرماشان، بە بەشداری رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کوردی ئەو ئوستانە، کۆنسێرتێکی مۆسیقا و گۆرانیی کوردییان بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، گروپی مۆسیقایی کامبادن لە شەوانی چوارشەممە و پێنجشەممە رێکەوتی ١١ و ١٢ی بانەمەڕ کۆنسێرتێکی مۆسیقای کوردییان بە گۆرانی بێژیی \"هونەرمەند \"فەرزاد حوسێنی\" لەهۆڵی شارەوانیی شاری ئیسلام‌ئاباد، بەڕێوە برد.

لەو کۆنسێرتە مۆسیقاییەدا \"فەرزاد نامداری، ئەرسەلان پووشکەری، عەلی سەریری، عەلی رو وەیسی، ئەشکان حەبیبی، حەسەن ئەمیدی و حامید دارابی\" وەک ژەنیار بەشدارییان کرد.

هەر لەو پەیوەندییەدا ماڵپەڕی \"ژیار کورد\" بڵاوی کردەوە، لە بەشی یەکەی ئەو کۆنسێرتەدا چەندین گۆرانی فۆلکلۆر و مەقامی کوردی پێشکەش کران.

لە بڕگەیەکی ئەو کۆنسێرتەدا \"فەرزاد نامداری\" ژەنیاری دەف بە هاوڕێیەتیی \"عەلی سەریری\" ژەنیاری کەمانچە، و دواتریش لەلایەن \"ئەرسەلان پووشکەری\" ژەنیاری سەنتوور و \"حەسەن ئەمیدی\" ژەنیاری زەرب، بەشێوەی جیاجیا ٢ پارچە مۆسیقایان پێشکەش کرد.

هەروەها لە دەستپێکی بڕگەی دووەمیشدا ٥ گۆرانی و مەقامی کوردی لەلایەن گروپی مۆسیقای \"کامبادن\"ـەوە پێشکەش بە بەشدارانی کۆسێرتەکە کرا و کۆنسێرتەکە بە گۆرانیی \"شیرین شیرینە\" کۆتایی پێ هات.

کامبادن ناوێ شارێکی کەونارایە کە لە نێوان شاری کرماشان و تاقوسان هەڵکەوتووە و مێژووەکەی بۆ سەردەمی دەسەڵاتدارییەتی \" ماد\"ەکان دەگەرێتەوە.
\"12451.jpg\"

\"12446.jpg\"

\"12447.jpg\"

\"12449.jpg\"

\"12453.jpg\"

\"12448.jpg\"

\"12450.jpg\"

\"12445.jpg\"

\"12452.jpg\"