بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی و شیکردنەوە و هەڵسەنگاندی کتێبی \"باده‌وانێ ک چاخ بۊ\" لە ئیلام

21:08 - 3 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی و شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کتێبی \"\"باده‌وانێ ک چاخ بۊ\" له نووسینگەی وەشانگەی باشوور لە شاری ئیلام بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢ی بانەمەڕ، ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی و شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کتێبی چیرۆکی منداڵان \"باده‌وانێ ک چاخ بۊ\" لە نووسینی زەهرا مورادپوور بە بەشداری ژمارەیەک لە خاوەن خامە و بیروڕاکانی ئەو بیاڤە بەرێوەچوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا، کە بەڕێوەبردنی لە ئەستۆی داریوش هیمەتی شاعێری ئیلامی بوو، لە سەرەتای ئەو ڕێوەسمەدا، محەممەد مورادی نساری وەکوو بەڕێوەبەری وەشانگەی باشوور وێڕای بە خێرهاتنی مێوانەکان، چەند وتەیەکی لە سەر زمانی دایکی و وێژەیی منداڵان لە شاری ئیلام کرد و ئەم کتێبە دووهەمین بەرهەمی چیرۆکی کوردییە کە لە پارێزگای ئیلام بۆ منداڵان لە چاپ دراوە.

لە درێژەیی باسە جۆراوجۆرەکان سەبارەت بە شرۆڤە و گرینگی منداڵان و زمانی دایکی لە ڕوانگەی زانستییەوە خرایە بەرباس، کە دەتوانین ئاماژە بە لێدوانەکانی دوکتور سەید محەممەد مووسەوی دەرووناس بکەین سەبارەت بە گرینگی گەشەی منداڵان و هەروەها گرینگی ئاشنایەتی نووسەری منداڵان لەگەڵ بنەماکانی دەرووناسی.

هەروەها محەممەد ڕەزا ڕۆستەم‌پوور (شاعێر و کارناسی وێژەی منداڵان) لە سەر چلونایەتی بەرزی وێنەسازی و چاپ ،و هەروەها دوورنوێنی باشتر کردنی کتێبی کرد.

محەممەدئەمین مەنسووری نووسەری وێژەی کورد، باسی لە هێندێک لایەنە باش و خرابەکانی ئەم بەرهەمەی کرد و هەروەها ئامنە پوورخەلیلی باسی لە ئەزموونەکانی خۆی لە بیاڤی وێنەسازی بەرهەمی منداڵان کرد.

عەلی‌محەممەد ئەرسەلانی نووسەر و هونەرمەندی ئیلامی وێڕای خوێندنی گۆرانیک، باسی لە ئەزموونی خۆی بە تایبەتی لە بواری وێژەی منداڵان و بەرنامەسازی بۆ منداڵان کرد.

زەهرا مورادپوور نووسەری کتێب، سەبارەت بە کاریگەری جوڵە و یاریییە حەرکەتییەکان لە فێربوونی و دووری کردن لە چاولێکردنی تەلەفزیون، مەترسی خۆ سەرگەرم کردنی منداڵان بە کەرەستەی تێکنۆلوژیکی وەک موبایل و تەبلێت کە نووسراوە ناوەڕۆکی کتێبە بوون، باس کرد و لە کۆتاییدا هێندێک لە میوانەکان پرسیار و سرنجەکانی خۆیان لە سەر کتێبەکە خستە بەرباس.