بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی شایی لە ناوەندی کەم‌ئەندامانی زەینی ژیواری مەریوان

21:38 - 13 خەرمانان 2716
ئاژانسی کوردپا: بۆک و زاوایەکی مەریوانی بە نیشانەی ڕیزدانان و هاودەردی‌کردن لەگەڵ کەم‌ئەندامانی زەینی، ڕێوڕەسمی شایەکی خۆیان لە ناوەندی کەم‌ئەندامانی زەینی \"ژیوار\"ی شاری مەریوان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٢ی خەرمانان، لە هەوڵێکی مرۆڤ دوستانەدا، بوک و زاوایەکی مەریوانی، ڕێوڕەسمی شایی خۆیان لە ناوەندی کەم ئەندامانی زەینی ژیوار بەڕێوە برد.

شوناسی ئەو بۆک و زاوایە میکائیل سدیقی و خاتوو محەممەدی ڕاگەیەنراوە.

ئەو بۆک زاوایە بەشێک لە تێچووی ئەو شایەیان پێشکەش بەو ناوەندە و کەم‌ئەندامی زەینی ناوەندی کەم‌ئەندامانی ژێوار کردووە.

میکائیل سدیقی(زاوا) ئامانج لەو کارە مڕۆڤ دۆستانەیی بۆ هاودەریی‌کردن و گۆڕینی بیروبۆچون و چاولێکردنی خەڵک بە نیسبەت ئەو گرووپە لە کۆمەڵگا وەسف کرد.