بەڕێوەچوونی چەند چالاكییەکی ئەدەبی ـ فەرهەنگی لە كوردستان
16:51 - 22 جۆزەردان 2714
كوردپا: رێوڕەسمی نواندن و ناساندنی كتێب، پێكهێنانی شەوە شێعر و هەروەها لەچاپ درانی بەرهەمێكی شێعری لەچالاكییە ئەدەبی ـ فەرهەنگییەكانی چەند رۆژی رابردووی شارەكانی بانە، مەهاباد و پاوە بوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢١ی جۆزەردان لەشاری بانە رێوڕەسمێك بۆ نواندن و ناساندنی كتێبی \"چریكەكانی خامۆش\" لەنووسینی كەریم دافعی (ك.د.ئازاد) شاعیر و نووسەری كورد، بەڕێوە چووە.
لە كۆڕی ڕێز لێنان و ناساندنی كتێبی چریكەكانی خامۆش، هۆگرانی ئەدەبی كوردی و لایەنگرانی شێعر لە شارەكانی سەقز، دیواندەرە، بۆكان، سەردەشت، رەبەت، نستان و بانە بەشدار بوونە.
لەو كۆڕەدا كۆمەڵێک بابەت و وتار پێشكەش كراوە و هەروەها لەلایەن بەرپرسی قوتابخانەی مامۆستا هێمن و ئەنجومەنی ژینگە پارێزەرانی \"پاژین\"ـەوە رێز لەو شاعیرە كوردە گیراوە و خەڵاتی پێشكەش كراوە.
کەریم دافعی ٣٧ بەرهەمی دیکەی هەیە، بەڵام هەتا ئێستا هیچکام لەو بەرهەمانە مۆڵەتی چاپیان پێنەدراوە.
شوانە تاهیری، شێركۆ سەلیمی سەرپەرەستی كتێبخانەی ئایندە،سەلاحەدین حەمزەی، مامۆستا ئاسۆ، ئەمین گەردیگلانی، برایم فەرەجی مامۆستای زمانی ئینگلیزی، زریان محەممەدی، ئەو شاعیر و نووسەرانە بوون كە وتار و شێعرییان لەكۆڕی رێزڵینان و نواندنی \"چریكەكانی خامۆش\"دا پێشكەش كردووە.
هەروەها لە رۆژانی رابردووشدا بەرهەمی ئەدەبیی شاعیری کورد ئەمین گەردیگلانی بەناوی \"خۆر و لاولاو\" کە بەرهەمێکی ئەدەبیی کوردیی تایبەت بە منداڵانە، چاپ و بڵاوکرایەوە.
شەوە شێعر لەشاری مەهاباد
رێكەوتی ٢٠ی جۆزەردان بنكەی فەرهەنگی و هونەریی ئەدەبی موكریانی لە مەهاباد شەوە شێعرێكی لە ژێر ناوی \"شەوە شێعری مەهاباد\" بە بەشداری شاعیرانی شارەكانی بانە، بیجار، سنە، دیواندەڕە، سەقز، بۆكان، مەهاباد، نەغەدە، پیرانشار و سەردەشت رێكخست.
لەدەسپێكی ئەو شەوە شێعرەدا، سەید رەسووڵ نەبەوی بەرپرسی بەشی فەرهەنگی لەشۆرای ئیسلامیی شاری مەهاباد و خالەق جەلیلنژاد وتەبێژی بنكەی فەرهەنگی و هونەری ئەدەبی موكریانی لە مەهاباد چەند وتەیەكیان پێشكەشی بەشداران كردووە.
ئەو شەوە شێعرە لە سێبەش پێكهاتبوو ، کە شاعیرانی وەكوو حوسێن حەیدەرپوور، ژیلا سەفایی، ناسر ئاغابرا، عوبێد سورخابی، هاجەر پەرویزنیا، ئەمین گردیگلانی، سولەیمان پیرۆتی، شەویار گولابی ئازەر، زانكۆ خەلیفە، قاسم تاباك و... بەرهەمە شێعرییەكانی خۆیان خوێندۆتەوە.
هەروەها \"كاوە فەقێزادە\" بەڕێوەبەری ئۆركێسترای فلارمۆنیكی مەهاباد بە ژەنینی سەنتوور و هاوڕێیەتی هونەرمەند رەحمەت ئیبراهیمیان بە ژەنینی ئامێری زەرب كۆڕەكەیان زیاتر رازاندۆتەوە.
لەكۆتایی شەوە شێعرەكەدا خەڵات پێشكەش بە شاعیرانی بەشداربوو كراوە.
لەدرێژەی رەوتی چالاكییە فەرهەنگییەكاندا لەشاری پاوە كتێبێكی شێعری لەژێر ناوی \" پەپوولەی خەیال\" چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
پەپوولەی خەیال كۆمەڵێك بەرهەمی ئەدەبی شاعیری كۆچكردوو \"باقی سەفەری\"یە كە لەلایەن ساسان بابایی شاعیری ناسراوی خەڵكی پاوه لە فارسییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر دوو شێوەزاری هەورامی و سۆرانی.
باقی سەفاری ساڵی ١٣٣٦ لەشاری پاوە لەدایک بووەو هاوكات لەگەڵ ئەوەیكە شاعیرێكی زۆر پایەبەرز بوو، وەكوو مامۆستای \"شیمی\" لەقوتابخانەكانی شارستانی مەریوان وانەی دەوتەوە.
ئەو شاعیرە پاوەییە ساڵی ١٣٨٢ لە نێوان جادەی پاوە ـ مەریوان بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا.