بەڕێوەچوونی چوارەمین فێستیڤاڵی ئۆرۆمۆن لە سڵێمانی
15:48 - 11 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: چوارەمین فستیڤاڵی ئورۆمۆن لە هۆڵی رۆشنبیریی شاری سلێمانی لەلایەن مەڵبەندی رۆشنبیریی هەورامانەوە بەڕێوە چوو.
ئەیوب رۆستەم لێپرسراوی لێژنەی باڵا لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای راگەیاند: فێستیڤاڵی ئەمسال کۆمەڵێک چالاکی لەخۆ گرتووە، کە بە خێندنەوەی وتاری مەڵبەندی رۆشنبیرییی هەوارامان و لیژنەی باڵا دەستی پێکرد و پاشان ئاهەنگێکی گۆرانی و مووزیک چەند هونەرمەندێکی هەر دوو دیوی هەورامان و ئەوانش کە \"ماچۆگۆ\"بوون، پێشکەش کران.
دواتر لەلایەن مامۆستا جەعفەرەوە لێکۆڵینەوەیەک لەسەر بیری سیاسی خانەی قوبادی و دواتریش چوار بەشداری دیکە لێکۆڵینەوە و بابەتی خۆیانیان لەبوارە جیاجیاکانی رۆشنیبریی ماچۆگۆکان لە ئۆمەلیکییەکانی مازندەرانەوە هەتا هەورامی و کەنوولەیی و زەنگەنە و بازەڵان و شەبەک و زازاکییەکان درسیم و بەنگۆل، پێشکەش کرد.
ئەو فێستیڤاڵە ئەمڕۆ بە پێشکەش کردنی ٣ لێکولینەوە بەردەوام بەردەوام دەبێت و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ١١ی خاکەلێوە بە نمایشی شانوگەرییەکی کورت و فیلمێک، کۆتایی بە فێستیڤالەکە دێت.
لێپرسراوی لێژنەی باڵا لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا: لە رۆژهەلاتی کوردستانەوە مەنسور رەحمانی و جەمال شنەیی کە فیلمەکان لەلایەن ئەو ٢ کەسەوە پێشکەش دەکەن و هەروەها لێکولینەوەشیان هەیە لەو فێستیڤاڵەدا بەشداربوون.