بەڕێوەچوونی چالاكیی ژینگەپارێزی لەناوچەی سەوڵاوا و گیلانغەرب+وێنە
16:07 - 27 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی كوردپا: ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی ئاوایی \"دەل\"، دەورووبەریی ئاواییەكان لە زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران خاوێن كردەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو چالاكییە لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی ئاوایی \"دەل\" و لاوانی ئاواییەكە بەڕێوەچووە و ئامانج لەو كارەشیان، رێز گرتن لەسروشتی كوردستان راگەیاندووە.
ئاوایی \"دەل\" لەناوچەی سەوڵاوا هەڵكەوتووە و ٢٥٠ بنەماڵە لەو ئاواییەدا ژیان بەسەر دەبەن.
ئەنجومەنی سەوزی ئاوایی \"دەل\"، لە رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢٥ی خاكەلێوەی ئەمساڵدا و بەهاوكاری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان دامەزراوە.
ماوەیەک لەمەوبەریش راوچییەكانی ئاوایی \"دەل\" لە رێوڕەسمێکدا بەنیشانەی ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشتی كوردستان وازیان لەراو كردن هێنابوو، کە تیایدا ژمارەیەک لە راوچییەكانیش كەوەكانیان ئازاد كردبوو.
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی هەواڵی گەیشتو وبە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە درێژەی چالاکیی ژینگەپارێزیی هاووڵاتییان و ژینگەپارێزاندا، ژمارەیەک قوتابیی پۆلی سەرەتایی لە گوندی \"قەمەرالی چلە\"ی سەربە شاری گیلانغەرب چالاکییەکی ژینگە پارێزییان بەڕێوە برد.
قوتابییە کوردەکانی گوندی قەمەرالی چلەی سەربە شاری گیلانغەرب لە ئوستانی کرماشان، سەیرانگەی \"ملیەنە\" و دەوروبەری گوندەکەی خۆیان لە زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران خاوێن کردەوە.
وێنـــه: فهیسبووک