بەڕێوەچوونی چالاکیی ژینگەیی لە شارەکانی نەغەدە، سنە و پیرانشار+وێنە

19:14 - 16 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە چالاکانی ژینگەپارێزیی کوردستان بە بۆنەی رۆژی \"دار چەقاندن\"، لە داوێنی (چیای بایەقووب)، چالاکییەکی نەمام چاندنیان بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٥ی رەشەمە، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان و چالاکانی ژینگەپارێزیی کورد بە شێوەی خۆڕسک لە سروشت و داوێنی چیای بایەقووبی شاری نەغەدە، چالاکییەکیان ئەنجام دا.

ژینگەپارێزانی بەشدار لەو چالاکییە ژینگەییەدا، رایانگەیاند: ژیان بەبێ سروشتی سەوز و خاوێن بێ واتایە و ئێمە وەکوو ئەرکی نەتەوەیی خۆمان بەشداریمان لەم چالاکییەدا کردووە.

\"25187.jpg\"
بەڕێوەچوونی چاڵاکی ژینگە پارێزی لە کوردستان
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، دەیان جۆری روەک و گژوگیای چیای بایەقووب بەهۆی سووتمان، گۆڕانی ئاو و هەوا لەنێو چوون و ئەو هەوڵەی چالاکانی ژینگەپارێزیی کوردیش لە راستای بووژانەوەی سروشت و ژینگەی ئەو ناوچەیەدا بووە.

لەلایەکی دیکەشەوە، ئەندامانی ژینگەپارێزیی کوردستانی سەوز، ئەنومەنی شاخەوانان، ئەنجومەنی خێرخوازیی رۆجیار و ژمارەیەک لە چالاکانی ژینگەپارێزیی کوردیش بەبۆنەی رۆژی دار چەقاندن دەیان نەمایان لە داوێنی چیای ئاویەری سنەدا چاندووە.

ئەو چالاکە ژینگەپارێزییانە، زیاتر لە ٥٠٠ نەمامیان بە مەبەستی سەوز راگرتنی سروشتی چیای ئاویەر، لە داوێنی ئەو چیایەدا چەقاندووە.

لە پارکی سروشتیی پیرانشاریشدا و لە رۆژی دار چەقاندندا، بە بەشداریی ژمارەیەک لە هاووڵاتییان و ئەندامانی شۆرای ئەو شارە، چالاکییەکی دار چاندن بەڕێوەچوو.

نەغەدە
\"25178.jpg\"

\"25177.jpg\"

پیرانشار
\"25189.jpg\"

\"25191.jpg\"

\"25190.jpg\"

\"25192.jpg\"

\"25193.jpg\"

\"25188.jpg\"

سنە
\"25184.jpg\"

\"25185.jpg\"

\"25186.jpg\"

\"25182.jpg\"