بەڕێوەچوونی چالاکیی ژینگەپارێزی لەشاری روانسەر+وێنــە
13:14 - 7 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لەهاووڵاتیانی شاری روانسەر بە هاوکاریی ئەنجومەنی \"چرۆ\" دەستیان بە چاندنی تۆوی \"داربەڕوو، پستە و بادام\" کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە رۆژانی رابردوودا نزیک بە ١٥٠٠ تۆوی دار بەڕوو، بادام و پستە لەبەرزاییەکانی چیای \"یەڵەوەڕ\"لەلایەن لاوانی شاری روانسەر و ئەنجومەنی \"چرۆ\"وە چێندراوە.
ئەنجومەنی چرۆ کە ئەنجومەنێکی ژینگە پارێزییە، لە چالاکییەکی دیکەدا زیاتر لە ٧٠٠ تۆوی بەڕوو، بادام و پستەیان لە چیای \"قەڵا\" کە لە سەروور سەراوی روانسەرەوە هەڵکەوتووە، چاندووە.
لەلایەکی دیکەوە لاوان و ئەندامانی ئەنجومەنی چرۆ رێکەوتی ٦ی بەفرانباریش زیاتر لە ٤٠٠ تۆوی بەڕوو، پستە و بادامیان لە پێدەشتەکانی روانسەر چاندووە.
ئەنجومەنی \"چرۆ\" کە هاووڵاتییان بە پشتیوانانی سەرەکیی سروشت و ژینگەی روانسەر دەناسن، ماوەی چەندین ساڵە دامەزراوە و بە بەردەوامی چالاکیی ژینگەپارێزیان بەڕێوە بردووە.
پێشتریش لەرێکەوتی ٥ی خەزەڵوەردا، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی، شاعیران و هونەرمەندانی شاری جوانڕۆ لەژێر ناوی \"پاراستنی ژینگە ئەرک و ئەخلاقە\" چالاکییەکی \"بەڕوو\" چاندنیان لە سروشت و ژینگەی چیای ماپریسی هاڵانی و دەورووبەری بەڕێوە بردبوو.