بەڕێوەچوونی ٢ چالاکیی فەرهەنگیی ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی شارەکانی سەقز و سنە
19:57 - 16 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە فەرمانبەرانی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ژومارە ٢ی کانوونی پەروەردەی فیکریی منداڵان و مێرمنداڵان شاری سەقز کتێبی \"خداحافظ راکون پیر\"ی لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی.
ئەو کتێبە لەلایەن \"کۆلۆر ژوبێرت\" و بە زمانی فەڕانسەیی چاپ و بڵاو کرابوویەوە کە دواتر لەلایەن کانوونی پەروەردەی هزریی منداڵانی ئێرانەوە، کراوەتە فارسی و پاشان \"ئەسعەد رەشیدیان\" بۆ سەر زمانی کوردی وەری گێڕاوەتەوە.
کتێبی \"ماڵاوا سمۆرە پیرە\" کە چیرکی ئاژەڵەکانە لەلایەن \"جەبار شافعیزادە\" کاری پیتچینی بۆ کراوە و ئەرکی رووبەرگ و جوانکاریی ئەو کتێبە لە ئەستۆی \"مریەم رەحمەتی\" بووە.
لەلایەکی دیکەوە لە شاری سنە شانۆی بووکەڵەیی \"پاڵەوانی تەپلۆس\" لە ئەنجومەنی فەرهەنگی و هونەریی و لە کانوونی پەروەردەی هزریی منداڵان و مێرمنداڵانی ئەو شارە نمایش کرا.
ئەو شانۆنامەیە لەلایەن \"محەممەدڕەزا شەمس\" نووسراوە و لە دەرهێنەریی \"نادیا هەمزە کەرەمی\" لە ماوەی رۆژانی ١٤ هەتا ٢٢ی رێبەندان لە ٢ شیفتی سەرلەبەیانی و ئێوارێ لە ئەنجومەنی فەرهەنگی و هونەریی شاری سنە نمایش دەکرێت.
هەر کام لە \"نادیا هەمزە کەرەمی\"، \"سوهەیلا ساعید پەنا کە بە هاوکاریی \"پەری ئەرج\" و \"محەممەد رەزا شەهابی\" کاری دروست کردنی بووکەڵەکانی ئەو شانۆیەیان لە ئەستۆ بووە.