بەڕێوەچوونی هەشتەمین فێستیڤاڵی بەیت و حەیران لە سەردەشت
14:16 - 7 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: لە شاری سەردەشت هەشتەمین فێستیڤاڵی بەیت و حەیران بە بەشداری سەرجەم پێكهاتە و نەتەوەییەكانی ئێران دەستی بە كارەكانی كرد و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو فێستیڤاڵە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٦ی رەشەمە بە بەشداریی ١١ گرووپی هونەریی و ٦٠ هونەرمەند بەرنامەكانی خۆی دەست پێكردووە.
ئەو ١١ گرووپە لە شارەكانی سیستان و بەلووچستان، بانە، سنە، یەزد و ... بە مەبەستی رێزگرتن لە كولتوور و نەریتی تایبەتیی خۆیان بەشدار بوون.
لەو فێستیڤاڵەدا بەشداران لە دوو بەشی \"ركابەریەتی و ژەنینی ئامێری مۆسیقا بەشێوەی گرووپی\"دا بەرهەمەكانی خۆیان پێشكەش دەكەن و تێیدا مەقام، بەیت، حەیران، مۆسیق ناوچەییەكان، دەف، نەرمە نایە، شمشاڵ، تووزەلە، باڵەبان، ساز، سێتار، هۆرە، سیاچەمانە، لاوك و ... پێشكەش بە بەشداربوان دەكرێت.
بە وتەی بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەكە، زیاتر لە ١٦٠ كاری تاكەكەسی و نزیك بە ٤٧ بە كاری بە گرووپ بۆ هەشتەمین فێستیڤاڵی بەیت و حەیران نێردرابوو كە لە كۆی ئەوانە ١١ كاری بە گرووپ و بەرهەمی ٦٠ هونەرمەند لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە رێگاییان پێدرابوو بەشداریی فێستیڤاڵەكە ببەن.
لێژنەیەكی چوار كەسی كە پێكهاتوو لە كەسانی شارەزان بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی بەرهەمە سەكەوتووەكان دەستنیشان كراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكەوتی ٧ی رەشەمە هەشتەمین فێستیڤاڵی بەیت و حەیران كۆتایی بەكارەكانی دێت.