بەڕێوەچوونی مێهرەجانی شێعری \"بەرۆژە\" لەشاری بانە + وێنــە

13:14 - 11 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: لەشاری بانە مێهرەجانی شێعری \"بەرۆژە\" بە بەشداریی شاعیرانی کوردی ئوستانە کوردنشینەکانی ئێران لەبنکەی ئەدەبی بەرۆژە بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ١٠٠ بەرهەمی شاعیرانی کورد بۆ مێهرەجانی شێعری بەڕۆژە نێردرابوو و لەکۆی گشتیی ئەو رێژەیە، بەرهەمی ٣٠ شاعیری کورد لەلایەن لێژنەی داوەرانەوە تەئید کرابوو.

ئەو شاعیرانەی کە بانگهێشتی مێهرەجانی بەڕۆژەی بانە کرابوون و تیایدا بەرهەمەکانیان پێشکەش کردووە بریتی بوون لە:
گوڵستان وەلیە ـ سنە، عەدنان یارئەحمەدی ـ دیواندەرە، ک. د. ئازاد ـ بانە، مەسعوود حەق تەڵەب ـ دیواندەرە، هێرش حەدادی ـ دیواندەرە، عەتا وەڵەدی ـ مەریوان، ئارام فەتحی ـ مەریوان، عەلی حوسێنی ـ سەقز، زەکەریا ئەمیری ـ دیواندەرە، عەلیڕەزا قاسمی فەڕ ـ بیجار، سروە مەجیدی ـ سنە، سۆران عەبدوڵڵازادە ـ بۆکان، محەممەد کەریمی ـ مەریوان، خالید خاکی ـ سەقز، هیوا ئەسەدی ـ دیواندەرە، قودرەت قەزوینی ـ کەنگاوەر، میلاد ئاقازادە ـ دیواندەرە، جەمیلەچووپانی ـ دیواندەرە، مستەفا رۆستەمی ـ بانە، مەحموود محەممەدیان ـ بۆکان، ئەحمەد یاسینی ـ سەقز، مریەم نامداری ـ سەقز، فەرزاد خالیدیان ـ سنە، هەژار ئیوەر ـ مەهاباد، خالید ئەمانی ـ سنە، کامیل شەریف پوورـ سەقز، دڵشاد کارێزە ـ دیواندەرە، فەرهاد ساڵحی فەڕ ـ سەردەشت، سروە لەحمی ـ سەقز و مەجید شیرانی ـ بانە.

مێهرەجانی شێعری بەڕۆژەی بانە رێکەوتی ٩ی خەزەڵوەر لەلایەن بنکەی ئەدەبیی بەڕۆژەی شاری بانەوە بەڕێوەچوو.

بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا بەرهەمە سەرکەوتووەکانی ئەو مێهرجانە لەلایەن لێژنەی داوەرانەوە رابگەیەندرێت.
\"16490.jpg\"

\"16487.jpg\"

\"16488.jpg\"