بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی موسیقای نەتەوەكانی ئێران لەسەرپێڵ زەهاو + وێنە
16:57 - 3 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: دووهەمین فێستیڤاڵی موسیقای \"سنوورپارێزان\"ی لەشارستانی سەرپێڵ زەهاو بە پێشكەش كردنی گۆرانی رەسەنی نەتەوەكانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێوڕەسمی كۆتایی دووهەمەمین فێستیڤاڵی موسیقای ناوچەیی \" سنوورپارێزەران\" دوای سێرۆژ كاری بەردەوام ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی ٣ی بانەمەڕ لە سەرپێڵ بەڕێوە چوو.
بە وتەی بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەكە، ٧٣ بەرهەم بۆ دەبیرخانەی فێستیڤاڵەكە نێردرابوو و تەنیا ١٤ بەرهەم توانیان بچنە ركابەرییەكانەوە و لەو ١٤ بەرهەمەش دوو دانەیان نەیانتوانی بەرهەمەكانیان پێشكەش بكەن.
لەو خولە لە فێستیڤاڵەدا هونەرمەندانی ئوستانەكانی كرماشان، ئیلام، هەمەدان، لوڕستان، كوردستان، ئازەربایجانی رۆژئاوا و خوراسانی رەزەوی بەشدارییان تێدا كردبوو.
لەو باریەوە هەواڵدەریی فارس بڵاوی كردبۆوە، چڕینی هۆرە، دەف ژنی و گورانی رەسەن و ژەنینی ساز لەلایەن دو منداڵەوە و ژەنینی سازی \"كوبە\"یی لەو بەرنامانە بوون كە لەفێستیڤاڵەكەدا پێشكەش كراون.
لەو فێستیڤاڵەدا گرووپی دەفی \" كوردی كرماشان\"، ئاراد، سینا، رۆچیار، سەرانەی سەرپێڵ زەهاو، كورماڵی كرماشان، باستانی كرماشان و داڵاهۆ بەرنامەیان پێشكەش كردووە.
هەروەها پێشكەش كردنی موسیقای لوڕی، ئازەری و توركی ( رەسەن) و ناوچەیی بەشێكی دیكە لەفێستیڤاڵەكە بووە.
ئامانج لەبەڕێوەبردنی ئەو فێستیڤاڵە، هاندانی هونەرمەندان و پێكهێنانی یەكییەتی لەنێوان كەمینە ئێتنیكییەكانی دانیشتووی ئێران راگەیەندراوە.