بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی شێعری منداڵان لە ئەیوانغەرب
20:06 - 15 رەزبەر 2715
ئاژانسی کوردپا: دووهەمین فێستیڤاڵی شێعری \" مناڵ و مەلوچک\" بە بەشداریی دەیان بەرهەمی کوردی لە یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ئیلام دەستی بەکارەکانی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەو فێستیڤاڵەدا کە لە ئەیوانغەرب بەڕێوە دەچێت،٩٠ شاعیر لە ٦ پارێزگاوە بەرهەمەکانیان بۆ بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە ناردووە.
لەسەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک کۆڵارە بە نیشانەی ئاشتی و پێشوازی لە ڕۆژی جیهانیی منداڵان هەڵدراون.
\"دونیا بە پێکەنینی منداڵانەوە جوانە\" دروشمی ئەمساڵی حەوتووی منداڵان لە ئێران بووە.
پاشان بەرپرسی ئەنجومەنی شێعر و ئەدەبی شارستانی ئەیوان باسی لەوە کردووە کە ئەیوانغەرب وەکوو بنکەی سەرەکیی دەبیرخانەی فێستیڤاڵەکە دیاری کراوە.
شاعیرانێک لە پارێزگاکانی کرماشان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، ئیلام، لوڕستان و هەمەدان لە فێستیڤاڵی \"مناڵ و مەلووچک\"دا بەشدار بوون.
پێشتر باس لەوە کرابوو کە ئامانج لە بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵەکە، پاراستن، تۆمارکردن و کۆکردنەوەی شێعر و بەرهەمە ئەدەبییەکانی کوردی، سەرنج و بایەخدان بە ئەدەبیاتی منداڵان و جیاکردنەوەی شێعری منداڵان لە گەورەساڵانە.
خوێندنەوەی شێعر لە لایەن منداڵان، ژەنینی مۆسیقا، بەڕێوەبردنی پانێلی زانستی لەسەر شێعر لە بەرنامەکانی فێستیڤاڵی مناڵ و مەلووچک دەبن.
\"مناڵ و مەلوچک\" بە واتای منداڵ و چۆلەکە دێت.