بەڕێوەچوونی فستیڤاڵی مۆسیقای فۆلكلۆری كوردی لەئوستانی كوردستان

16:42 - 5 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: یەكەمین فستیڤاڵی فۆلكلۆری كوردی بە بەشداری هونەرمەندانی كورد لە \"زەڕینە\"‌ی سەر بە شارستانی دیواندەرە لەئوستانی كوردستان بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو فستیڤاڵە بۆ ماوەی سێ‌رۆژ دەستی بە چالاكیی كرد و بەبێ‌ئەوەی تێیدا كەسانی سەركەوتوو دیاری بكرێ‌، بە گرینگی دان بە بواری \"مەقام و هۆڕە\" كۆتایی بەكارەكانی هێنا.

\"21781.jpg\"
زیاتر لە پەنجا هونەرمەندی خاوەن ئەزموون و سەبكی تایبەتی وەک، حوسێن شۆخ كەمان، شەفیع كێمنەیی، محەممەد حوسێن كێمنەیی، عەبدوڵڵا قوربانی، عەینەدین ئەڵماسی، جەلال محەمەدی، عەباس كەرەمی و ...، وێڕای بەشداری کردن لە فستیڤاڵەکەدا، ئاواز و گۆرانیشییان پێشكەش كردووە.

چرینی هۆرە، سیاچەمانە، وردە مەقام، لاوک و حەیران ئەو بوارە مۆسیقاییانە بوون كە لەو فستیڤاڵەدا زۆر بایەخیان پێ‌درابوو.

لەو بوارانەدا ژمارەیەک هونەرمەند لەشارەكانی سەوڵاوا، كامیاران، سەردەشت، سەقز، بیجار و دیواندەرەوە بەشدارییانلە فستیڤالەکەدا كردبوو.

\"21782.jpg\"
لەو فستیڤاڵەدا رێز لە شوكروڵڵا وەیسی، نووسەری كتێبی \"عەزیز و كوبرا\" و عەبدوڵڵا قوربانی گیراوە.

فستیڤاڵی مۆسیقای فۆلكلۆری كوردی، لە رێكەوتی ٢ی خەرمانانەوە دەستی پێكرد و هەتا رێكەوتی چواری خەرمانان بەردەوام بوو.

ئەو فستیڤاڵە بە هاوكاری ئەنجومەنی شۆرا و شارەوانی شاری زەڕینە و دیوادندەڕ رێكخرابوو.

لە فستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری كوردیدا لەوحی رێز لێنان پێشكەش بە سەرجەم هونەرمەندانی بەشدار لە فستیڤاڵەكەدا كراوە.
\"21780.jpg\"

\"21774.jpg\"

\"21775.jpg\"

\"21776.jpg\"

\"21777.jpg\"

\"21778.jpg\"

\"21779.jpg\"