بەڕێوەچوونی شەوە شێعرێک لەشارەکانی شنۆ و مەریوان + وێنـە
14:01 - 28 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: لەشاری شنۆ كۆڕێكی شێعر خوێندنەوە بە بەشداریی شاعیران، هونەرمەند و ئەدەب دۆستانی كوردستان بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: شەوی پێنجشەممە رێكەوتی ٢٦ی بەفرانبار، شەوە شێعرێک بەهاوكاری كۆمیسیۆنی فەرهەنگی شاری شنو و ئەنجومەنی ئەدەبی ئەو شارە پێکهات و تیایدا بێجگە لە ئەدیبان، وەرزشكار و كەسانی خاوەن پلەی زانستیش بەشدار بوون.
لەو كۆڕەدا یادێک لەشاعیری كۆچكردووی كورد \"مارف ئاغایی\" كراوەتەوە و بەو بۆنەشەوە شێعر و پەخشان خوێندراوەتەوە.
مارف ئاغایی شاعیری نوێخوازی كورد لەگوندی \"وەزنێ\"ی سەر بەشاری نەغەدە ـ ناوچەی \"سندووس\" لەدایک بووە و دوای تەمەنێک خزمەتكردن بە هونەر و ئەدەبی كوردی، رۆژی ٢٥ی رێبەندانی ١٣٧٦، دوای گەڕانەوەی لە پرسەی \"مینا خانم\"ی خێزانی \"پێشەوا قازی\" بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا.
شاعیران و نووسەرانی شارەكانی شنۆ، بۆكان، مەهاباد و بانە لەو شەوە شێعرەی شاری شنۆدا بەشدار بوون و لەكۆتایی ئەو شەوە شێعرەشدا خەڵات پێشكەش بە شاعیرانی بەشداربووی رێوڕەسمەكە كــرا.
لەلایەکی دیکەوە شەوی پێنجشەممەی رابردوو ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوان، شەوە شێعرێکی بە بەشداریی شاعیر و ئەدیبانی کورد لەژێر ناوی \"سەمای شێعر لە بەفرا\"ی بەڕێوە برد.
ئەو شەوە شێعرە کە نزیک بە ٣ کاتژمێری خایاند، چەندین شاعیری وەک: \"شەریف مورادی، ئارا فەتحی، ئیرەج عیبادی، جەمیل مورادی، موژدە ئازەری، عەزیز ناسری، هیوا نادری، حامید بەهرامی، رەئوف جیهانی، دارا ئازەر مەنش، محەمەد کەریمی، هێمن رەحیمی، مەسعوود بینندە، عەلی تاسە و چەندین شاعیری دیکە تیایدا بەشدار بوون.
وێنـــه: شنۆ باس