بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی \"کولتوور و هونەر\"ی گیلانغەرب لەکرماشان

16:16 - 27 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندانی شارستانی گیلانغەرب لەیەکێک لە هۆڵەکانی شاری کرماشان، کۆڕ و بەرنامەیەکی فەرهەنگی ـ هونەرییان بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٤‌ی بانەمەڕ کۆڕ و بەرنامەیەکی فەرهەنگی- هونەری لە هۆڵی \"ئینتزار\"‌ی شاری کرماشان بەڕێوەچوو.

هونەرمەندان، شاعیر و نووسەرانی کورد لەو بەرنامەیەدا بەشدار بوون و ئەو بەرنامەیە لەدرێژەی چالاکییەکانی \"بەرنامەی فەرهەنگ و هونەری ئوستانی کرماشان\" بوو.

لەو رێوڕەسمەدا چەند شاعیرێک بەناوەکانی مەهووش سلیمانپوور، سەید محەممەدپەروەر، پەرویز بنەفشی، سەعید عیبادتیان، یەعقووبی، ئازەر وەڵی زادە، حامید شەبابی، شێعرییان خوێندۆتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا جەلیل ئاهەنگنژاد نووسەری کورد باسی لە خەڵاتی ساڵانەی شێعری جەوان کردووە و رایگەیاندووە: ئەو خەڵاتە لەلایەن حەفتەنامەی \"دەنگی ئازادی\" و ماڵپەڕی \"بەلووت(بەڕوو)\"‌ـەوە بە شاعیران و ئەدیبانی ئوستانەکانی ئیلام و کرماشان دەبەخشرێت.

ئەو نووسەرە لەمەڕ شانۆیەک، کەلە مەڕاسمەکەدا پێشکەش کراوە بە ماڵپەڕی \"بەلووت\"‌ی راگەیاندووە، لەم ساڵانەدا بە هەڵە لەشانۆکاندا دوو کەسایەتی لەبەرامبەر یەکتردا رۆڵ دەبینن، یەکێکیان بە جلی کوردییەوە \" شێتانە\" هەڵسوکەوت دەکات و ئەوەی دیکەیان بەجلی جوانەوە رۆڵی کەسێکی فارس دەبینێ‌. ئەو کارە بێ‌رێزییە بە خەڵکی کورد و بەردەنگانی ئەو شانۆیانە، ئاغایانی بەڕێز سەردەمی ئەو کارانە بەسەر چووە، کۆتایی بە بێ‌حورمەتی بەخەڵکی کورد بێنن.

لەو کۆڕەدا فەرەنگیس حەیدەرپوور، سیمای ناسراوی شاری گیلانغەرب رێزی لێگیراوە.
\"20003.jpg\"

\"20002.jpg\"

\"20006.jpg\"

\"20005.jpg\"

\"20004.jpg\"

\"20008.jpg\"

\"20007.jpg\"