بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ساڵی نوێی کوردی لە گوندی پاڵنگان+وێنە

20:24 - 5 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لەلایەن هاووڵاتییانی کوردەوە بە شایی و هەڵپەڕکێ و ئاگرکردنەوە، لە گوندی پالنگانی شاری کامیارانی ئوستانی کوردستان بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێ‌شەممە رێکەوتی ٥ی رەشەمە، بەپێی نەریتی ساڵانە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان رێوڕەسمی ساڵی ٢٧١٥ی کوردی، بە بەشداریی ئاپۆرای خەڵک بەڕێوەچوو.

هاوکات، لەگەڵ بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی سەری ساڵی نویێ کوردی لە گوندی پاڵنگان، ئەو ئەمرۆ گوندە مێژووییەی ناوچەی ریزی ئاسەوارە جیهانییەکانی رێکخراوی یونسکۆدا تۆمار کرا.

هەروەها هاووڵاتییانی کوردی یارسانی لە ناوچەی داڵاهۆی کرماشان، هەموو ساڵێک لە رێکەوتی ٦ی رەشەمەدا بە چوونە سەر تەکیەی ئاسەید براکە لە گوندی \"تویشامی\"ی سەربە شاری داڵاهۆ، جێژنی سەری ساڵی نوێی کوردی بەڕێوە دەبەن.

ساڵی ٢٧١٥ی کوردی بەرابەر لەگەڵ ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوییە.

دەوڵەتی ماددەکان بە رێبەریی دیاکۆ یەکەم پاتشای مادەکان لە هیگمەتانە (هەمدانی ئێستا) ٢٧١٥ ساڵ پێش ئێستا دامەزراو ئەو مێژووە وەکوو سەری ساڵی نوێی کوردی دیاری کراوە.

جەلیل عەباسی، ئاڤێستاناسی کورد لەلێدوانێکد ابە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە گوندەکانی پالنگان، دێوەزناو و چەند گوندێکی‌تر بۆ سەردەمی میتراییسم دەگەڕێتەوە.

عەباسی دەشڵێت، ئەو نەریتە کە مێژووەکەی زۆر لە ئایینی زەردەشت کۆنترە، زیاتر لە ٤ هەزار ساڵ پێشینەی هەیە و تەنیا لە چەند ناوچەیەک ئەو نەریتە پارێزراوە.

ئا: ئارام. ح

\"24968.jpg\"

\"24969.jpg\"

\"24970.jpg\"

\"24971.jpg\"