بەڕێوەچوونی دووەمین فستیڤاڵی خەڵاتی \"ئەدەبیی مەولەویی كورد\" لە سنە
15:20 - 3 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: دووەمین خەڵاتی ئەدەبیی مەولەویی كورد (تایبەت بە شێعر) كە لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەویی كوردی سنەوە رێكخراوە لە حاڵی بەڕێوە چووندایە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دووەمین فستیڤاڵی خەڵاتی ئەدەبیی مەولەویی كورد بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕێوە دەچێت و رۆژی هەینی رێكەوتی ٢ی خەزەڵوەر لە رۆژی یەكەم و كردنەوەی فستیڤاڵەكە ٤٠٠ كەس لە ئەدیب، نووسەر و شاعیرانی كوردستان تێیدا بەشدار بوون.
بڕیارە لەو فستیڤاڵە ئەدەبییەدا بە زمانی كوردی و زاراوە و بن زاراوەكانی سۆرانی، هەورامی، ئەدرەڵانی، كەڵهوڕی و كرمانجی شێعر بخوێندرێتەوە و هەروەها خوێندنەوەی شێعر لەلایەن مێرمنداڵانی سنەییەوە بەشێكی دیكە لەپێكهێنەڕانی بڕگەكانی فستیڤاڵەكە بووە.
لەرۆژی دووهەمی فستیڤاڵەكەدا( رێكەوتی ٣ی خەزەڵوەر) چەندین بڕگەی زانستی بە بەشداریی بەختیار سەجادی، رەهبەر مەحموودزادە و مەسعوود بینەندە، وەکوو کەسایەتییە ئەدەبییەکانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
چەند رۆژ لەمەوبەر کەماڵ تاهیرنەژاد یەکێک لە بەڕێوەبەرانی فستیڤاڵەکە بە ئاژانسی کورپای راگەیاندبوو، ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەولەویی کورد لە داهاتوودا لە بوارەکانی توێژینهوهی ئهدهبی، چیرۆکنووسی، خەسارناسی بۆ شێعری کلاسیک و هاوچهرخ و نووسینی رۆمانیشدا چالاکی دەنوینێ.
بەوتەی بەڕێوەبەرانی فستیڤاڵەكە، زیاتر لە ٩٧٣ بەرهەم بۆ دەبیرخانەی فستیڤاڵەكە نێردراوە و لەكۆی گشتیی ئەو بەرهەمانە نزیك بە ٩٠ بەرهەمی شاعیرانی كورد لەلایەن لێژنەی داوەرانەوە بۆ بەشی كۆتایی فستیڤاڵەكە دەست نیشان کراون.
رێوڕەسمی كۆتایی دووەمین خەڵاتی ئەدەبیی مەولەویی كورد رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٤ی خەزەڵوەر بە دیاریكردنی بەرهەمە سەركەوتووەكان بەڕێوە دەچێت.
جۆزەردانی ساڵی ١٣٩١یەكەم خەڵاتی ئەدەبیی مەولەوی كورد لەشاری سنە بەڕێوە چوو و تێیدا ٢٩٨ شاعێر بەشدارییان كردبوو كە سەرجەم ٩٠٠ بەرهەم و ٣٠ كۆمەڵە شێعر كە ٥ بەرهەمیان لە بواری ئەدەبی منداڵاندا بوون، گەیشتبوونە دەبیرخانەی فێستێڤاڵەكە و دواتر لەلایەن لێژنەی داوەرانەوە١٠٠ بەرهەم بۆ پێشبڕكی و خوێندنەوە هەڵبژاردرابوون.
یەكەم خەڵاتی ئەدەبیی مەولەوی كورد لەلایەن ئەنجومەنی، فەرهەنگی، ئەدەبی و هونەریی مەولەویی كوردی سنەوە بەرنامەرێژی بۆ كرابوو.
ئەنجومەنی فەرهەنگی، ئەدەبی و هونەریی مەولەویی كوردی لە ساڵی ١٣٧١ەوە دامەزراوە و لە بوارەكانی: بەڕێوەبردنی فێرگەی زمانی كوردی، فستیڤاڵ، كۆری شێعرخوێندنەوە، كۆڕی یاد و بیرئانینی نووسەران و ... چالاكی فراوانی هەبووە.
ئەو ئەنجومەنە لە گەشەسەندنی ئەدەبی كوردی لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران پێگە و سەنگێكی تایبەتی هەیە.
ساڵی ١٣٧٧یش لقێكی فێركاریی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەوی كورد دامەزرا و لەبوارەكانی زمان، ئەدەبیات، بەڕێوە بردنی وانەی كوردی و مۆسیقا دەستی بە چالاكی كرد.