بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە کرماشان و سەرپێڵی زەهاو+وێنە
19:09 - 22 رەزبەر 2714
ئاژانسی کوردپا: لاوانی کوردی خەڵکی شارەکانی کرماشان و سەرپێڵی زەهاو لە خۆپیشاندانێکی هێمنانەدا، وێڕای مەحکووم کردنی جینایەتەکانی داعش، پشتیوانیی خۆیان لە خەڵکی کۆبانی لە کوردستانی سووریا (رۆژئاوا) دەربڕی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٢ی رەزبەر، لە زانکۆی رازیی کرماشان خۆپیشاندانێک سەبارەت بە پشتیوانی لە خۆڕاگریی خەڵکی کۆبانی بەڕێوەچوو.
خوێندکارانی کورد، کۆمەڵێک پلاکاریان بە ناوەرۆک و نووسراوەی (کۆبانی تەنیا نییە، بژی کۆبانی، پشتیوانی لە کۆبانی پشتیوانی لە مافی مرۆڤە)، بە دەستەوە گرتبوو.
ئەم خۆپیشاندانە چەند خولەکێک بەرلە ئێستا بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک لەمەڕ مەحکووم کردنی هێرشی چەکدارانی داعش و پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی و هێزە کوردییەکان، کۆتایی پێهات.
هاوکات راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، کە لاوانی کورد لە شاری سەرپێڵی زەهاو لە کۆبوونەوەیەکدا ناڕەزایەتیی خۆیان بە دژی هێرش و کردەوەکانی داعش دەربڕیوە.
لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەی شاری سەرپێڵی زەهاودا، (دروشمی بەڵێ بۆ ژیان، نا بۆ داعش) گوتراوەتەوە.
رۆژی یەکشەممەی رابردووش، خۆپیشاندانێک لە پارکی \"کودک(منداڵ)\"ی ئیلام بە دروشمی بژی کوردستان و بژی کۆبانی بەڕێوەچوو.