بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕەبەت نیوز" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت کرا

11:45 - 21 خەرمانان 2722

ڕۆژی شەممە ١٩ی خەرمانان، ئەبووبەکر ئیسماعیلی، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕەبەت نیوز"، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە میدیاییە بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی ڕەخنەئامێز، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت، کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خسته ڕوو کە ئەبووبەکر ئیسماعیلی پاش پێنج کاتژمێر لێپرسینەوە، بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠، ئەو چالاکە میدیاییە بەهۆی ناڕەزایەتیی دەرىڕین بە پچڕانی ئاوی خواردنەوەی شاری ڕەبەت و گواستنەوەی ئاوێ زێی چووکە بۆ ورمێ، لە سەر بڕیاری دادستانی سەردەشت، بانگهێشتی پۆلیسی فەتا کرابوو.