بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕاوێژ پرس" بانگهێشتی دادگا کرا

12:33 - 21 خاکەلێوه 2720

"شارام سەفەری"، ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕاوێژ پرس"، بانگهێشتی دادگای سەرپێڵ ‌زەهاو کرا.

ئەم ڕۆژنامەوانە بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بانگهێشتی دادگا کراوە و ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوە، دەبێ لە دادگا ئامادە بێت.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە  ١٦ی خاکەلێوە، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامیی "شارەکەم پاوە" بە ناوی "سەعید ئەحمەدی" کوڕی "نەجیم"، خەڵکی پاوە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو چالاکەیان بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ناوچەی هەورامان دەسبەسەر کردووە.