بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامیی "دەنگی خەڵکی بانە" دەسبەسەر کرا

13:20 - 1 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان، هیزە ئەمنییەتییەکان "ئیبراهیم (شۆڕش) شووریانی" بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامیی "دەنگی خەڵکی بانە"یان (صدای مردم بانە) دەسبەسەر کرد.

هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و دەستیان بە سەر موبایلەکەی خۆی و هاوژینەکەی؛ هەروەها کامپیۆتێرەکەیان داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامیی "دەنگی خەڵکی بانە"، پاش ڕۆژێک لە دەسبەسەرکردنی بە دانانی بارمتە، هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامیی "دەنگی خەڵکی بانە"، هەواڵی پەیوەندیداری بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕەخنەگرتن لە بەرپرسانی شار بڵاو کردبووە و فەرمانداری ئەو شارەش بە ناردنی نامەیەک بۆ دادستانی، داوای کردبووە لەگەڵ ڕەخنەگرانی دەوڵەت هەڵسوکەوت بکات.