بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامی \"ئورمیە دەنگ\" بە دانی \"وەسیقە\" ئازاد کرا
13:12 - 15 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: بەڕێوبەری کاناڵی تێلگرامی پایگای هەواڵی \"ئورمیە دەنگ\" پاش ٢٣ ڕۆژ دەسبەسەر کردنی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە دانی \"وەسیقە\" بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"سەلاحەدین ڕەنجبەر\"، بەڕێوبەری کاناڵی تێلگرامی پایگای هەواڵی \"ئورمیە دەنگ\" بە دانی \"وەسیقە\" هەتا کاتی بەڕێوەچوون و بڕینەوەی حوکمی کۆتایی لە لایەن دادگاوە، بە شێوەی کاتیی ڕۆژی ١٤ی سەرماوەز ئازاد کرا.
\"سەلاحەدین ڕەنجبەر\" تەمەن ٢٤ ساڵ بەڕێوبەری کاناڵی تێلگرامی ئورمیە دەنگ، ڕۆژی ٢٢ی خەزەڵوەر لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و کاناڵە تێلگرامییەکەشی داخرا.
پێشتر، کاناڵی تێلگرامی پایگای هەواڵی \"ئورمیە دەنگ\" لەو بارەیەوە نووسیوویەتی: \"ئەم کاناڵە بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی (تاوانبارانە) داخراوە\".
لینک مرتبط:
بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامی\"ئورمیە دەنگ\" دەسبەسەر کرا