بەڕێوەبەری کاناڵ تێلگرامیی "شارەکەم پاوە" دەسبەسەر کرا

11:23 - 20 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی یەکشەممە  ١٦ی خاکەلێوە، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامیی "شارەکەم پاوە" بە ناوی "سەعید ئەحمەدی" کوری نەجیم خەڵکی شاری پاوە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو  چالاکە میدیاییەیان بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەندییدار بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ناوچەی هەورامان دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە، خۆیان دەبوێرن.

کاناڵی تێلگرامیی "شارەکەم پاوە"، میدیایەکی سەربەخۆ لە فەزای مەجازییە کە هەواڵەکانی ناوچەی هەورامان بڵاو دەکاتەوە.