بەڕێوەبەری فێرگەی موسیقای "دەنگی چیا" لە شاری کامیاران دەسبەسەر کرا

11:14 - 1 رێبەندان 2719

ئاژانسی کوردپا: بەڕێوەبەری فێرگەی موسیقای "دەنگی چیا" لە شاری کامیاران، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٢٧ی بەفرانبار، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری کامیاران "کامبیز ئەسەدی" مامۆستای سەنتوور و بەڕێوەبەری فیرگەی موسیقای "دەنگی چیا"یان دەسبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەسبەسەرکردنی ئەو مامۆستای موسیقا بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەریی بەڕێوەبەری فێرگەی موسیقای "دەنگی چیا" زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا، نییە.