بەڕێوەبەرانی کەمپینی \"زاگرۆس چەوەڕێمانە\" بانگهێشتی ئیتلاعاتی بۆکان کران

15:22 - 20 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: بەڕێوەبەرانی کەمپینی \"زاگرۆس چەوڕێمانە\" بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بانگبهێشت و لەگەڵ هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکان بەرەوڕوو بوونەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خاکەلێوە، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان، بەڕێوەبەرانی کەمپینی \"زاگرۆس چەوەڕێمانە\"ی بانگهێشت و لێپریسنەوەی لەگەڵ کردن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەڕێوەبەرانی کەمپینی \"زاگرۆس چەوەڕێمانە\" لە شاری بۆکان بە هۆی هەڕەشە و گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکان، کۆگتاییە بە چالاکییەکانی خۆیان لە ژێر ناوی \"زاگرۆس چەوەڕێمانە\" هێنا.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان، بە بەڕێوەبەرانی کەمپینی \"زاگرۆس چەوەڕێمانە\" ڕایگەیاندووە کە ئەم کەمپینە سەر بە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێرانە\".

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خاکەلێوە، سپای پاسداران، هەڕەشەی لە ئەنجومەنە مەدەنییەکانی شارەکانی شنۆ و مەهاباد کردووە کە لە کۆکردنەوەی یارمەتییە خەڵکییەکان لەژێر ناوی \"زاگرۆس چەوەڕێمانە\" خۆیان ببوێرن و کۆتایی بە چالاکییەکانییان بهێنن.

پاش لافاوی لوڕستان، ئەنجومەنە مەدەنییەکان لە کوردستان، کەمپینێک لە ژێرناوی \"زاگرۆس چەوەڕێمانە\"، بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی لە خەڵکی لێقەوماو وسێڵاو لێدراوی لوڕستان، وەرێخست و ئەم کەمپینەش لەگەڵ پێشوزای خەڵکی کوردستان بەرەڕوو بووە.