بەڕێوەبەرانی كارگەی توانەوەی ئاسنی "زاگرۆس"ی قوروە ٦٢ كرێكاری خۆجێیان لەسەر كار دەركرد

15:12 - 4 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەڕێوەبەرانی ناپسپۆڕ و ناخۆجێیی كارگەیەكی پێشەسازی لە پارێزگای كوردستان بوونە هۆی دەركرانی ٦٢ كرێكاری بە پێشینەی ناوچەیی.

بەپێی هەواڵی هەواڵی هەواڵدەریی كاری ئێران (ئیلنا) ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٣ی خەزەڵوەر ٦٢ كەس لە كرێكارانی كارگەی توانەوەی ئاسنی پۆڵای زاگرۆسی كرودستان لە شاری قورە بەهۆی ئەوەی كە بە \"سیاسەتگەلی نابەجێی بەڕێوەبەران و بەرپرسانی غەیری ناوچەیی ناو دەبرێ‌\" لەسەر كار دەركران.

یەكێك لە كرێكارانی كارگەی پۆڵای زاگرۆسی قوروە وتوویە كە بەڕێوەبەریی نوێی ئەم كارگەیە زیاتر لە ١٠٠ كرێكاری ناخۆجێی هێناوە و بە كرێكارانی دیكەی بە پێشینەی راگەیاندووە ئیدی بۆیان نیە بێنە سەر كار.

هەروەها راپۆرتەكان دەربڕی ئەوەن كە ئیمتیاز و بۆنی كرێكاری ئەو كرێكارە دەركراوانە لایەن بەڕێوەبەرانی كارگەی توانەوەی ئاسنی پۆڵای زاگرۆسی كوردستانەوە پچڕاوە.
\"9529.jpg\"
پێشتر و لە كۆتایی خاكەلێوەی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٥٠ كرێكاری كارگەی توانەوەی پۆڵای زاگرۆس كەلە كار دەركرابوون، لە ناڕەزایەتی بە هێنانی هێز و كرێكاری غەیرە ناوچەیی، لەبەردەم بینای فەرمانداریی شاری قوروە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان پێكهێنابوو.

كارگەی توانەوەی ئاسنی پۆڵای زاگرۆس كەلە ساڵی ١٣٨٢وە وەرگەڕ كەوتووە رێژەی كرێكاران ٣٧٠ كەسە و دوو مانگ لەمەوپێشەوە بەرهەمهێنانی چودەنی خاوی راگرتووە.

هەر لەم پێوەندییەدا چەند رۆژ لەمەوبەر سەید ئەحسەن عەلەوی نوێنەری شارەكانی سنە، دیواندەرە و كامیاران لە مەجلیسی ئیسلامی رایگەیاندبوو كە قەیرانی بەڕێوەبەری بۆتە سەرمەشقی بەڕێوەبرانی ئابووریی كوردستان و هاوردنی كارناسانی غەیرە ناوچەیی گرفتەكانی چەند بەرابەر كردووە.

لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بەهۆی وەگەڕ نەكەوتنی سەرمایەگوزاریی دەوڵەتی، نەبوونی بەڕێوەبەریی تۆكمەی دامەزراوە حكوومەتییەكان و تێڕوانینی ئەمنیەتیی زاڵ لە قۆناغی هەستیار و قەیراناوی وەكوو گەمارۆكان و هەڵكشان و داكشانی ئەرز و دراو تووشی دۆخێكی ناسەقامیگر بووە و ناوەندە ئابووریە بەرتەسك و بچووكەكان زیاترین خەساریان بەركەوتووە.