بەڕێوەبردنی شانۆی سەرشەقام بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئازاری لێقەوماوانی بوومەلەرزەی ئیلام
15:06 - 18 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: شانۆكارانی شارستانی دێهلۆران بە مەبەستی هاودەردی و كەمكردنەوەی قورسایی خەم و خەسارەكانی بوومەڵەرزە لیدراوانی چەند رۆژ لەمەوبەری ئوستانی ئیلام، شانۆیەكی سەر شەقامیان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شانۆی سەرشەقامی دێهلۆران لە نووسین و دەرهێنەری حەیدەر رەزایی و رۆڵگێڕانی مالیک ئابسەلان و مەرجان قاسمی بەڕێوە چووە.
دەرهێنەری ئەو شانۆیە مەبەستی لە بەڕێوەبردنی شانۆی \" فرهاد بهبود یافتە(فەرهاد چاک بۆتەوە)\" گەڕاندۆتەوە بۆ باشتر كردنی باری دەروونیی هاووڵاتییان و هەروەها هاودەردی لەگەڵ لێقەوماوانی بوومەلەرزەكە.
كاتژمێر حەوت و ٢ خولەكی سەر لەبەیانی رێكەوتی ٢٧ی گەلاوێژ، بوومەلەرزەیەک بە گووژمی ٦،١ پلە بە پێوەری ریشتەر لە سێ كیلۆمیتری بەخشی موورمووری و ٣٦ كیلۆمیتری مووسیان و ٤١ كیلۆمیتری دێهلۆڕان لە ئوستانی ئیلام رووی دا.
بەپێی دوایین ئامارەكان لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەدا زیاتر لە ٤٦٠ كەس بریندار ببوون و هەروەها سەرچاوە ناوچەییەكان باسیان لە گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتیش كردبوو.
لەو بوومەلەرزەیەدا زیاتر لە ٨٠%ی بینا و شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان لە بەخشی موورمووریی سەر بە ئابدانان تووشی خەسار ببوون.
هەر لەو پێوەندییەدا زیاتر لە هەشت ئاواییە سەر بە شارستانی دێهلۆرانیش خەساری بەرچاویان بەر كەوتبوو.
دەوترێت لەماوەی ٥٠٠ ساڵی رابردووە هەتا ئێستا هیچ بوومەلەرزەیەكی بەهێزی هاوشێوەی ئەم بوومەلەرزەیە لەو ناوچەیە رووی نەداوە.