بەڕێوبەری کاناڵی تێلێگرامیی پۆرسمانی سەقز لە دادگای پێداچوونەوەدا بێتاوان ناسێندرا

15:53 - 18 سەرماوەز 2721

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەز، دوکتور "فەرزاد فەلاحی" پارێزەری "مستەفا حەمدی" بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "پۆرسمان"، باسی لە بێتاوان ناسینی ئەو چالاکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە کرد.

لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "پۆرسمان" لەلایەن دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری و بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە دامەزرێنەر و ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران" بە ١٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

پێشتر ئەو چالاکە کوردە، لە دوو دۆسیەی هاوشێوەدا دادگایی کرابوو و لەو دوو دادگاییەدا، بێتاوان ناسێندرابوو.