بەڕیوەچوونی ئێوارە شێعرێک لەشاری ئیسلامئابادی کرماشان + وێنـــە
16:03 - 12 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: بە بەشداری رێژەیەکی بەرچاو لە شاعیران و ئەدیبانی کوردی ئوستانی کرماشان، ئێوارە شێعرێک لە شاری ئیسلامئاباد بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١١ی بانەمەڕ کۆمەڵێک لە شاعیرانی ئوستانی کرماشان کۆڕە شێعرێکیان بە پیشکەشکاریی \"حامید شەبابی\" و \"کەوە خاسی\" لە شاری ئیسلامئاباد بەڕێوە برد.
لە بڕگەکانی ئەو کۆڕە شێعرییەدا هەر یەک لە \"خاتوو سەعیدی، ئەڵڵا موراد جەباریان و سۆما ئەمینی چەندین پارچە شێعری کوردییان بۆ بەشدارانی ئەو کۆڕە خوێندەوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا ماڵپەڕی \"ژیار کورد\" بڵاوی کردەوە، \"کیومەرس بەلدە\" کۆرتە چیرۆکێک و دواتریش \"پوریا فەتاحی\" ژەنیاری ئامێری \"باغلەمە\" کۆمەڵێک گۆرانیی وەک: \" سەرتەرز، سارۆخانی، باریە باریە\" پێشکەش بە بەشداران کردووە.
لە بڕگەیەکی دیکەدا نادر خوسرەوی و عەبدولوەهاب عەبباسی ژەنیاری تار، حوسێن ئیسماعیلی ژەنیاری زەرب، چەندین پارچە مۆسیقایان ئاراستە کرد.