بەهۆی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار کرا

17:43 - 20 پووشپەڕ 2722

شەوی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەیووب جەوان‌پوور" خەڵکی شاری سەقز، لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "کێلە"ی بانە، بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان لەو ڕاودوونانەدا دەستیان بە سەر شتومەکی ژمارەیەک لە کۆڵبەراندا گرتووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند؛ هێزە نیزامییەکان لە کاتی ڕاودوونان دەستیان بە تەقەکردن لە کۆڵبەران کردووە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی "ئیرەج مەهدەوی" خەڵکی گوندی "کلاشی لوولم" سەر بە شاری جوانڕۆ، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود، پێکرابوو.