بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی، زیندانییەک لە ورمێ گیان لەدەست دا

10:45 - 29 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی تەمەن سەرەوەی ٦٠ ساڵ، لە زیندانی ورمێ، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ڕابروودا، زیندانییەک بە ناوی "داریووش کەنگەرلوو"، تەمەن ٦٥ ساڵ، بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، گیانی لەدەست دا.

ئەو زیندانییە کە لە پەیوەندی لەگەڵ ماددەی هۆشبەردا لە زینداندا بوو، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و پشتگوێخستنی نەخۆشییەکەی لە لایەن بەپرسانی زیندانی ورمێیەوە، گیانی لەدەست دابوو.

ماڵپەڕی "هێرانا" لەوبارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە "داریووش کەلنگەرلوو"، پێشتر نەشتەگەریی دڵی کردووە و بە وتەی پزیشکەکان، توانای تەواوکردنی ماوەی زیندانییەکەی نەبووە و بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، گیانی لەدەست داوە.