بەهۆی هاتنی سێڵاو لە شاری ئیلام ، دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا

10:32 - 7 رەشەمه 2719

ڕۆژی سێشەممە، ٦ی ڕەشەمە، بەهۆی بارینی باران و هاتنی لافاو لە شاری ئیلام، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە بوون بە قوربانی و گیانیان لەدەست دا.

لەو ڕووداوەدا لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە بێلواری باکووری ئیمام و هەروەها پیاوێکی بەتەمەن بەهۆی لافاو و کەوتنە نێو جۆگەلە ئاو (کانال)، گیانیان لەدەست دا.

هەواڵدەریی "ئیسنا" سەر بە حکوومەت، لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە تەرمی ئەو هاووڵاتییە لە گوندێک بە ناوی "چالەسەرا"ی شاری ئیلام دۆزراوەتەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، پردی "جزمان" لە شاری هیلیانی پارێزگای ئیلام، بەهۆی هاتنی لافاو ڕووخا.