بەهۆی لێدانی مامۆستایەک سەری قوتابییەک ٧ تەقەڵی خوارد

11:30 - 17 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی سیشەممە ١٦ی خاکەلێوە، "عیرفان کەریمیان"، قوتابیی قوتابخانەی سەرەتایی "حیکمەت" لە شاری شنۆ، لەلایەن مامۆستاکەیەوه بە توندی لێدراوه و سەری ٧ تەقەڵی خواردووە.

مامۆستای ئەو قوتابییە بە ناوی "سوبحانی" بە کەرەستەی قورس لە سەری ئەو قوتابییەی داوە و "عیرفانـ"ـی بە توندی بریندار کردووە.

عیرفان کەریمیان پاش ئەو ڕووداوە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ئورژانس کرابوو.

سەری ئەو قوتابییە ٧ تەقەڵی خواردووە و بنەماڵەی کەریمیان دژی ئەو مامۆستایە سکاڵایان تۆمار کردووە.

عیرفان کەریمیان تەمەن ١١ ساڵە و قوتابی پۆلی پێنجی سەرەتایی قوتابخانەی "حیکمەتـ"ـی شاری "شنۆ"یە.