بەهۆی رووداوێك لە جوانڕۆ سێ‌ هاووڵاتی لە بنەماڵەیەك بریندار بوون

12:18 - 7 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: لە رۆژانی رابردوودا لە گەرەكێكی شاری جوانڕۆ بەهۆی شەڕ و تێكهەڵچوون لە نێوان چەند هاووڵاتییەك و لە ئەنجامی تەقە سێ‌ هاووڵاتی لە بنەماڵەیەك بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوپێش لە گەڕەكی \"باوەجانی\" لە شاری جوانڕۆ بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی شەڕ و دەمەقاڵە لە نێوان چەند هاووڵاتییەكدا لە ئەنجامی تەقە بە تاپڕ و دەمانچە سێ‌ هاووڵاتی لە بنەماڵەیەك بەناوەكانی \"حەمیدە، كچێكی تەمەن هەشت ساڵ و تەیموور ئەحمەدیان\" بریندار بوون.

سەرچاوە ناوچەییەكان بە هەواڵنێری كوردپایان راگەیاندووە، گوللەیەك بەر نوخاعی منداڵەكە كەتووە و هەتا ئێستا لە نەخۆشخانەیە، بەڵام ناو و شوناسی روون نەبۆتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە چەند کەسێک دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگە کراون.

هەتا كاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریی زیاتر لەم بارەوە بە هەواڵنێری كوردپا نەگەیشتووە.

ئەو رووداوە لە بەرەبەری ٢٥ی نوامبر (٥ی سەرماوەز) رۆژی جیهانی بۆ نەهێشتنی توندوتیژی بەدژی ژنان رووی داوە.