بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە كامیاران 5 كەس گیانیان لەدەست دا
14:07 - 9 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر جادەی كامیاران ـ كرماشان 5 هاووڵاتیی كوردی گوندێكی سهوڵاوا گیانیان لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كاتژمێر 5ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 9ی خەرمانان بەهۆی پێكدادانی ترەیلییەك لەگەڵ ئوتومبێلێكی سواری لەسەر جادەی كامیاران ـ كرماشان پێنج هاووڵاتیی كورد بەناوەكانی \"مەنسوور كویك، ئەمین كویك، ئەنوەر كوێك كوڕی حەمەسەعید (برا) و ئەفشار كەمانگەر كوڕی بەهەمەن و عومەر كویك\" خەڵكی ئاوایی \"دزەوەن\"ی خوارووی سهر به شاری سهوڵاوا دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەم رووداوە ئەو سێ برایە دوو ساڵ لەمەوبەر لە رووداوێكی دیكەی هاتوچۆدا باوك، دایك، خوشكێك و دوو خوشكەزایان گیانیان لەدەست داوە.
ئەو پێنج هاووڵاتییە خێزاندار و كرێكاری بیناسازی بوون و بە مەبەستی كار و دابین كردنی بژیوی ژیان بەرو شاری كرماشان رۆیشتوون.
رووداوی هاتوچۆ لە ئێران بە دوەمین هۆكاری مەرگ و میری هاووڵاتییان دێتە ئەژمار و بەپێی ئامارە فەرمییەكانی حكوومەتی ئێران لە هەر خولەكێكدا لە ئێران 2 هاووڵاتی بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیان لەدەست دەدەن.
بە وتەی لێپرسراوی توێژینگەی بیمەی ئێران، ئامار و رێژەی كوژراوانی رووداوی هاتوچۆ رووی لە زیادبوون كردووە و ئەو خەسار و زەرەرانەی كە بە شێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ رووبەڕووی وڵات دەبنەوە، زیاتر لە 7%ە.
بەپێی ئامارە فەرمییەكانی حكوومەت ساڵی 1390 بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لەناو جادەكانی پارێزگای كوردستان 438 كەس گیانیان لەدەست داوە.
بەڕای كارناسان ناستانداربوونی جادەكان، رەچاونەكردنی یاساكانی هاتوچۆ لە هۆكاری سەرەكیی رووداوی هاتوچۆ دێنە ئەژمار.