بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی ورمێ ژمارەیەك مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییان لەناو چوون
16:07 - 12 بانەمەڕ 2712
كوردپا: تەقینەوەی مین لە ئاوایی \"نەناس\"ی سەر بە ناوچەی \"دوڵێ\" ورمێ بە كووشت چوونی مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییانی لێكەوتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی كوردپا، لە دەورووبەری كۆنە پایەگای نیزامیی ئاوایی نەناس كۆمەڵێك مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییان كەوتنە سەر مین و لە ئەنجامدا ژمارەیەكی بەرچاو مەڕ و ماڵات بە كوشت چوون.
سەرەڕای ئەوەی كە 25 ساڵ بەسەر راوەستانی شەڕی نێوان عێراق و ئێراندا تێدەپەڕێ، بەڵام هێشتا دوژمنێكی شاراوە بەناوی مین مەترسییەكی جیدییە بۆ سەر گیانی هاووڵاتییانی ئێران و بەتایبەت پارێزگاكانی رۆژئاوای ئێران، واتە ئیلام، كرماشان، كوردستان و ئازەربایجانی رۆژئاوا.
بەپێی ئامار و زانیارییەكان 6 میلیۆن هێكتار لە خاكی ئێران بە مین ئالوودەیە كە سەرجەم 16 میلیۆن مین لە سەرانسەری ئێران هەیە و چوار پارێزگای كوردنشینی ئیلام، كرماشان، كوردستان و ئازەربایجانی رۆژئاوا بەهۆی هەلومەرجی تایبەت و سنووریی بوون زیاترین رێژەی مینی چێنراویان هەیە و زیاترین رووداوی مینیش لەو چوار پارێزگایە روو دەدات.
لە ماوەی 5 ساڵدا 3242 رووداوی تەقینەوەی مین لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران رووی داوە كە جیا لە برینداران نزیك بە 800 كەس بوونەتە قوربانی و تەنیا لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین 5 هاووڵاتیی كورد گیانیان لەدەست داوە.