بەهمەن قوبادی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران کرد
14:55 - 11 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: دەرهێنەری بەناوبانگی کورد، خەڵکی بانە پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندانەکانی خەڵکیی لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستاندا دەربڕی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەهمەن قوبادی، دەهێنەری دیار و ناسراوی کورد، لە پەیامێکدا پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کرد و ئەم ناڕەزایەتییانەی بە نیشانەی لێنەهاتووی دەسەڵاتدارانی ئێرانی زانی.
دەقی ئەم پەیامە کە بە دەستی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گەیشتووە بەم شێوەیە:
هەستانەوەی خۆڕسکی خەڵکی ئێران تەنیا نیشانەی نەتوانی و نەشیاوی سیاسەتوانانی ئێرانە...
ئەوانەی کە قەرار بوو دوای شەڕی ٨ ساڵە لەگەڵ عێراق، ئێران بکەن بە گوڵستان و هەر لەو ساڵانەوە بوددجەی ئەو خاکەیان زۆرتر خەرجی کۆمەک بە حیزب و گرووپگەلێکی جۆراوجۆر کرد، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێران و ئێرانییەوە نەبووە. ئەگەر ئەوان بوددجەی یەک ساڵی ئێرانیان بە تەواوی و بە شێوەیەکی دروست لە خەڵکی ئێراندا سەرف بکردایە، وڵات تووشی ئەم هەژارییە گشتییە نەدەبوو.
لەگەڵ ئەم جووڵە و هەروەها بەڕێوبەرانی ئەم بزووتنەوە هاودەنگ دەبین و تا وەرگرتنی حەقی ئەوان ئارام دانانیشین.
بەهمەن قوبادی لە ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی، لە شاری بانە لەدایک بووە و لە زانکۆی تاران و لە بەشی سینەما خوێندوویەتی.
ناوبراو یەکێک لە دەرهێنەرە بەتواناکانە، کە هەتا ئێستە ژمارەیەکی زۆر کورتەفیلمی دروست کردووە و توانیویەتی لە فستیڤاڵە نێونەتەوەیییەکانی فیلمدا خەڵات بەدەست بهێنێت.