بەهمەن قوبادی دوایین فیلمی خۆی پێشكەش بە فەرزاد كەمانگەر و سانع ژاڵە كرد

15:21 - 3 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: بەهمەن قوبادی دەرهێنەری كورد \"وەرزی كەرگەدەنەكان\" دوایین فیلمی سینەمایی خۆی پێشكەش بە سانع ژاڵە و فەرزاد كەمانگەر كردووە.

بەپێی هەواڵی بەشی پێوەندییەكانی فیلمی \"وەرزی كەرگەدەنەكان\" ئەم فیلمە چیرۆكی ژیانی شاعێرێكی كوردە كەلە رێ\"ای شێعرەكانییەوە بەدوای ژیانی ونبووی خۆیەوەیە و بەپێی گێڕانەوەیەكی شێعری دەڕواتە پێش و درێژەدەری یەكەم فیلمی سینەمایی قوبادیی واتە \"كاتێك بۆ مەستیی ئەسپەكان\"ە و دوای \"فیلمی پشیە ئێرانییەكان\" یەكەم فیلمی خۆی بە بەشداریی سیما ناسراوەكانی سینەمای ئێران و تورك بە ناوەرۆكێكی شاعێرانە ساز كرد.

لە فیلمی \"وەرزی كەرگەدەنەكان\"دا \"بێهرووز وسووقی\" سینەماكاری ناوداری ئێرانی و \"مۆنیكا بلووچی، برن ساعەت و ئارەش لباف\" تێیدا روڵیان بینیوە.

بەهەمەن قوبادی هاوكات لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایك بوونی \"سانع ژاڵە\" خوێندكاری كوردی بواری شانۆ كەلە تێكهەڵچوونەكانی رێكەوتی 25ی رێبەندانی ساڵی 1389 لە تاران كوژرا و هەروەها فەرزاد كەمانگەر مامۆستای كورد كە رێكەوتی 19ی بانەمەڕی ساڵی 1389 لەگەڵ چوار كەسی دیكە ئیعدام كران، ئەم فیلمەی پێشكەش بە هەر دووكیان كردووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، فیلمی \"وەرزی كەرگەدەنەكان\" مانگی خەرمانانی ساڵ1391ی هەتاوی (مانگی سێپتامبری ساڵی 2012ی زایینی) پیشاندانی گشتیی لە ئورووپا و وڵاتانی وەك فەرانسە، ئیتالیا و ئاڵمان دەست پێدەكات و رێكخراوی \"wildbunch\"، یەكێك لە بڵاوكەرەوە ناودارەكانی فیلم لە ئورووپا بڵاوكردنەوەی ئەم فیلمەی لە ئاستی دونیا گرتۆتە ئەستۆ و هەروەها شیركەتی BMK یش لە توركیە كاری بڵاو كردنەوەی گرتۆتە ئەستۆ.

بەهمەن قوبادی سینماكار و دەرهێنەری ناوداری كورد ئێستا لە ئەمریكا لە حاڵی ئامادەكاری بۆ سازكردنی فیلمێكی دیكەیە بەناوی \"بۆ سەرەوە بڕوانە\"، ئەم فیلمە یەكێك لەو دە زنجیرە فیلمەیە لەژێر ناوی \"خودا و مەزهەب\" كە دە دەرهێنەر بە دە مەزهەبی جیاوازەوە لەم زنجیرە فیلمەدا كاریان كردووە و چەندین دەرهێنەری ناوداری دونیا تێدا بەشدارن كە بەشی دینی ئیسلام سپێردراوە بە بەهمەن قوبادی.

بەهمەن قوبادی پێشتر فیلمەكانی \"كاتێك بۆ مەستیی ئەسپەكان، نیوەی مانگ، كیسەڵەكانیش دەتوانن بفڕن، كەسێك ئاگای لە پشیە ئێرانییەكان نیە و ... كە زۆربەیان هەڵگری بارودۆخ و كێشەی كۆمەڵگای كوردستان ساز كردووە.