بەهمەن قوبادی داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر عەفرین دەکات
13:40 - 3 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: دەرهێنەر و فیلمسازی ناوداری کورد، خەڵکی شاری بانە، بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک، هێرشی تورکیه بۆ سەر عەفرین لە کوردستانی ڕۆژئاوای مەحکووم کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەهمەن قوبادی، دەرهێنەری ناوداری کورد، لە پەیامێکدا داوای ڕاگرتنی شەڕ دژی کوردەکانی کرد.
ئەو دەرهێنەرە کورد دەڵێت: \"شەڕ لەگەڵ کوردەکان بە زووترین کات ڕابگرن، ئەو نەتەوەیە ساڵهایه لە شەڕدا دەسووتێت. مەهێڵن زیاتر لەمە ئێوە وەک داعشی نوێ جیهان وەسف بکەن\".
ناوبراو دەڵێت: \"ئێوە ئەمڕۆ هەمان کار دەکەن، کە داعش لەگەڵ ئەوانی کرد، دەست لە براکوژی هەڵبگرن، قینی کوردەکان نیسبەت به خۆتان زیاتر مەکەن\".
بەهمەن قوبادی یەکێک لە دەرهێنەرە ناودارەکانی جیهانە و هەتا ئێستا چەندین خەڵاتی سینەمایی بە دەست هێناوە.