بەهمەن قوبادی بە هانای منداڵانی کوردەوە چوو

14:04 - 6 بەفرانبار 2716
ئاژانسی کوردپا: پرۆژەیەکی هونەری کە دڵی منداڵان بە چیرۆک و موسیقا شاد دەکات، لە لایەن سینماکاری کورد بەهمەن قوبادی بەڕێوچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پرۆژەی ناسراو بە\"فرزندان آفتاب\" منداڵانی هەتاو لە لایەن کومپانیای\"مژ فیلم\"‌ـەوە تایبەت بە بەهمن قوبادی، سینماکار و دەرهێنەری ناسراوی کوردستان چالاکیی هونەری و ئەدەبیی خۆی دەست پێکرد.

ئەو پرۆژەیە بۆ ئاشنابوونی منداڵانی کورد و دروست کردنی کەشێکی خۆشی و شادی\" بەو منداڵانە بە تایبەت لە ناوچە بێبەشەکاندا\"، ساز کراوە.

\"\"تیمی منداڵانی هەتاو، هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٤٠ گۆرانی، شێعر و چیرۆکیان لەو پڕۆژەیە ئامادە و بڵاو کردووتەوە.

ئەو پرۆژەیە بە تەواوی بە هەوڵ و هیمەتی ماددی و مەعنەوی بەهمەن قوبادی بووە و بەبێ هیچ پشتیوانییەکی ماڵی شەخسی حەقیقی یان حقووقی بە ئەنجام گەیشتووە.

ئەو دەرهێنەرە کورده پێشتریش بە دروست کردنی فیلمی\"ژیان لە سنوور\" بارودۆخی نالەباری منداڵانی کوردی لە وڵاتانی عێراق و سووریە لە سەر پەردەی سینماکان پێشان درا.

بەهمەن قوبادی ساڵی ١٣٤٨ هەتاوی لە شاری بانە لە پارێزگای کوردستان چاوی بە دنیا هەڵهێناوە و ناوبراو بە دروست کردنی کورتە فیلمێک بە ناوی\"ژیان لە تەم و مژ\" چووتە ناو دونیای سینما هەروەها بەدروست کردنی فیلم\" زەمەنێک بۆ مەستی ئەسپەکان\"چووە ڕیزی فیلمسازان پروفیشناڵ.