"بەنی سەدر" یەکەم سەرکۆماری ئێران لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

11:45 - 17 رەزبەر 2721

"ئەبوولحەسەن بەنی‌ سەدر" یەکەم سەرکۆماری حکوومەتی ئێران لە  پاریس لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بنەماڵەی بنی ‌سەدر لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویان کردووەتەوە، کۆچی دوایی یەکەم سەرکۆماری حکوومەتی ئێرانیان پشتڕاست کردەوە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: "ئەبوولحەسەن بەنی ‌سەدر پاش ماوەیەک تووشبوون بە نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پاریس کۆچی دوایی کرد".

بەنی سەدر یەکەم سەرکۆماری ئێران و بەرپرسی شورای ئینقلاب لە کاتی هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، بەڵام لە ساڵی ١٣٦٠ لە سەرکۆماری وەلا نرا و هەمان ساڵ ئێرانی بەجێ هێشت.