بەنداوی داریان نزیك بە 44%ی رەز و باخی ئاوایی هەجیج لەناو دەبات
12:50 - 12 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لە ئەگەری وەگەڕكەوتنی پڕۆژەی بەنداوی داریان لەسەدا 44ی زەوی و زار و ژمارەیەك شوێنی گەشتیاری سەر بە ئاوایی هەجیج دەبنە ژێر ئاوەوە.
ماڵپەڕی میراتی فەرهەنگی بڵاوی كردەوە، ئاوایی هەجیج شوێنێكی زۆر دڵڕفێن و گەشتیارییە و لەرئەگەری تەواو بوونی بەنداوی داریان پێكهاتەی مێژوویی ئەو شوێنە لەناو دەچێت.
هەر چەندە جێگری میراتی فەرهەنگی و پێشە دەستییەكانی پارێزگای كرماشان راگەیاندبوو، ئەگەرچی بە تەواو بوونی پڕۆژەی بەنداوی داریان بەشێك لە رەز و باخ و هەروەها ژمارەیەك بینا دەچنە ژێر ئاوەوە، بەڵام هیچ مەترسییەكی بۆ سەر پێكهاتەی مێژووی هەجیج نیە.
ئەمە لە حاڵێك دایە كە هاووڵاتییانی گوندی هەجیج لە ئەنجامی تەواو بوونی بەنداوی داریان نیگەرانن.
ماڵپەڕی میراتی فەرهەنگی بڵاوی كردەوە، ئاوایی هەجیج شوێنێكی زۆر دڵڕفێن و گەشتیارییە و لەرئەگەری تەواو بوونی بەنداوی داریان پێكهاتەی مێژوویی ئەو شوێنە لەناو دەچێت.
شوێنی بەنداوی داریان پێش لە دەستپێک
گوندی هەجیج لە 25 كیلۆمیتریی شارستانی پاوە هەڵكەوتووە و خاوەنی باخ و باخات و پێكهاتەیەكی مێژوویی زۆر سەرنجڕاكێشە، بەڵام لە ئەگەری وەگەڕكەوتنی بەنداوی داریان ئەو پێكهاتەیە دەكەوێتە مەترسییەوە.هەر چەندە جێگری میراتی فەرهەنگی و پێشە دەستییەكانی پارێزگای كرماشان راگەیاندبوو، ئەگەرچی بە تەواو بوونی پڕۆژەی بەنداوی داریان بەشێك لە رەز و باخ و هەروەها ژمارەیەك بینا دەچنە ژێر ئاوەوە، بەڵام هیچ مەترسییەكی بۆ سەر پێكهاتەی مێژووی هەجیج نیە.
ئەمە لە حاڵێك دایە كە هاووڵاتییانی گوندی هەجیج لە ئەنجامی تەواو بوونی بەنداوی داریان نیگەرانن.