بەنداوی تاڵوار لە بیجاڕ، سەرچاوەی شارستانیەتی ناوچەی زاگرۆس لەناو دەبات
22:22 - 8 خەرمانان 2714
ئاژانسی کوردپا: هەوڵی بەرپرسانی حکوومەتی بۆ ئاوگیریی بەنداوی بیجاڕ، شارستانییەتێکی ٣٧٥٠ ساڵە بەرەو لەناوچوون دەبات.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ئەنجامی هەڵدانەوەکانی ٢٠ رۆژی رابردوودا، ئاسەواری مێژوویی شارێکی کەونارا لە ناوچەی \"چەنگی هەڵماس\"ی شارستانی بیجار دۆزراوەتەوە.
هاووڵاتییەکی کورد لە بیجاڕ بە هەواڵدەریی میرات فەرهەنگی راگەیاندووە؛ \"بەهۆی ئەوە هەڵدانەوەی چەند حەفتەی رابردوو، سەرەڕای ئەوەیکە کانگەیەکی ئاسن)مان دۆزییەوە، ژمارەیەک ئیسک و پرووسک و کاسەسەریشمان دۆزییەوە\".
ئەو ئاسەوارنەی کە دۆزراونەتەوە، سەرەنێزە، زرێی شەڕ لە خۆ دەگرێت، کە مێژووەکەیان بۆ شەش هەزار ساڵ پێش زایینی مەسیح دەگەڕێتەوەو کۆمەڵێک نەخش و نیگاری ئەو سەردەمەیان لەسەر نەخشیندراوە.
بەخشداری چەنگی هەڵماس دۆزرانەوەی ئاسەواری مێژوویی و شارە کەوناراکەی پشتڕاست کردۆتەوەو هاوکات داوای کردووە ئاوگیریی بەنداوی تاڵوار رابگیردرێت، کە بڕیارە لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا ئاوگیری بکرێت، کە دەبێتە هۆی لەناوچوونی ئەو ئاسەوارە مێژووییە.
عەباس موتەرجیم لە درێژەدا باسی لەوەش کردووە؛ ئاسەوارەکانی سەردەمی \"داڵما\"، لە هەزارەی شەشەمی بەر لە زایینەوە هەتا کۆتاییە چاخی مسی نوێ، شارستانییەتێکی گشتگیری کوردستان بووەو بۆ ماوەی ٢٤٠٠ ساڵ بە شاراوەیی ماوەتەوە.
لەگەڵ ئەوەیکە ٥ گوندی ئەو ناوچەیە بەهۆی ئاوگیریی بەنداوەکەوە دەچنە ژێر ئاو، ٢٢ شوێنەواری کەونارای وەک تەپۆڵکەی مێژوویی گوندی \"چلە میران\"، کە مێژووییەکی ٨ هەزار ساڵەی هەیە، بەرەوڕووی لەناوچوون دەبێتەوە.
خاڵی جێگەی سەرنج ئەوەیە، کە بە گوتەی بەرپرسان بەنداوی خاکیی تاڵوار بە ئامانجی پێشگیری کردن لە چۆلبوونی گوندەکان و رۆیشتنی خەڵک لە ناوچەکە و پەرە گرتن دروست دەکرێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ئەنجامی هەڵدانەوەکانی ٢٠ رۆژی رابردوودا، ئاسەواری مێژوویی شارێکی کەونارا لە ناوچەی \"چەنگی هەڵماس\"ی شارستانی بیجار دۆزراوەتەوە.
هاووڵاتییەکی کورد لە بیجاڕ بە هەواڵدەریی میرات فەرهەنگی راگەیاندووە؛ \"بەهۆی ئەوە هەڵدانەوەی چەند حەفتەی رابردوو، سەرەڕای ئەوەیکە کانگەیەکی ئاسن)مان دۆزییەوە، ژمارەیەک ئیسک و پرووسک و کاسەسەریشمان دۆزییەوە\".
ئەو ئاسەوارنەی کە دۆزراونەتەوە، سەرەنێزە، زرێی شەڕ لە خۆ دەگرێت، کە مێژووەکەیان بۆ شەش هەزار ساڵ پێش زایینی مەسیح دەگەڕێتەوەو کۆمەڵێک نەخش و نیگاری ئەو سەردەمەیان لەسەر نەخشیندراوە.
بەخشداری چەنگی هەڵماس دۆزرانەوەی ئاسەواری مێژوویی و شارە کەوناراکەی پشتڕاست کردۆتەوەو هاوکات داوای کردووە ئاوگیریی بەنداوی تاڵوار رابگیردرێت، کە بڕیارە لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا ئاوگیری بکرێت، کە دەبێتە هۆی لەناوچوونی ئەو ئاسەوارە مێژووییە.
بەنداوی تاڵوار
کۆتاییەکانی مانگی رابردوو سەرپەرستی تیمی رزگارکردنی ئاسەواری مێژوویی تاڵوار لە لێدوانێکدا بە هەواڵدەریی تەسنیمی راگەیاندبوو: تەپۆڵکەی تاڵوار بۆ چاخی \"مسی بەردین\" دەگەڕێتەوە و بە سەرنجدان بە ئەو هەولە کارناسییانەی کە ئەنجام دراون، ئەم تەپۆڵکەیە بۆ سەردەمی \"داڵما\" دەگەڕێتەوە، کە فەرهەنگەکەی لە ناوچەی ورمێوە دەست پێدەکات و بە ناوچەی زاگرۆسدا تێپەڕ دەبێت و هەتا لوڕستان دەڕوات.عەباس موتەرجیم لە درێژەدا باسی لەوەش کردووە؛ ئاسەوارەکانی سەردەمی \"داڵما\"، لە هەزارەی شەشەمی بەر لە زایینەوە هەتا کۆتاییە چاخی مسی نوێ، شارستانییەتێکی گشتگیری کوردستان بووەو بۆ ماوەی ٢٤٠٠ ساڵ بە شاراوەیی ماوەتەوە.