بەلەمی دارین، گیانی ٧٠ کۆچبەری کوردی ستاند
15:31 - 3 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی نوقم بوونی دوو بەلەمی هەڵگری کۆچبەرانی ئورووپا لە ئاوەکانی یووناندا، ٧٠ هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانی عێراق گیانیان لەدەست دا.
بەپێی هەواڵە بڵاوبووەکان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ڕابردوو، دووی ڕێبەندان، دوو بەلەمی هەڵگری کۆچبەرانی ئورووپا کەوتە ناو ئاوەکانی وڵاتی یوونان و بە هۆیەوە دەیان پەناخوازی کورد بوونە قوربانی.
لەو ڕووداوەدا، ٧٠ کەس کە نزیک بە ٢٠ کەسیان منداڵ بوونە، گیان لەدەست دەدەن.
بەرپرسانی گاردی کەناریی(ساحیلی) یوونان دەڵێن کە؛ هەردوو بەلەمەکە دارین بوون و لە نزیک دوورگەی \"کالیمنووس\" نوقم بوون.
گیانلەدەستدراوان خەڵکی شارەکانی دهۆک، ڕانیە، کۆیە، پیرەمەگروون و پشدەر لە هەرێمی کوردستانن.
ئەو دوو بەلەمە، هەڵگری زیاتر لە ٨٥ کۆچبەر بووە کە تەنیا ١٥ کەسیان لە دەریای ئێژە( نێوان تورکیە و یوونان) ڕزگاریان بووە.
ماڵپەرەکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە کە بەشێک لە تەرمەکان گواستراونەتەوە بۆ شاری \"ئێزمیر\" و بنەماڵەی قوربانیانیش دوێنێشەو گەیشتنە ئیستانبۆل.
تۆڕی هەواڵی KNN لە زاری بهرپرسی فیدراسیۆنی سهرانسهریی پهنابهرانی عێراقەوە ڕایگەیاند: \"لهسهرهتای ساڵی ٢٠١٥هوهتا ئێستا، زیاتر له٢٥٠ هاوڵاتیی ههرێمی كوردستان، لهنێو دهریاكاندا خنكاون\".
بە وتەی ئەندامێکی یەکێک لە بنەماڵەکان؛ \"نهدانی مووچهو خراپیی گوزهران لە هەرێمی کوردستان\"، یەکێک لە هۆکارەکانی پەڕیوە بوونی خەڵک بە تایبەت گەنجەکان بۆ وڵاتانی ئورووپاییە.