بەشی فارسی هەواڵدەریی ئانادۆڵ دەست بەکار بوو
17:09 - 11 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: هەواڵدەریی ئانادۆڵ کە بە پێشینەترین میدیای وڵاتی تورکیە دەژمێردرێت، بەشی زمانی فارسی وەکوو نۆیەمین زمان بە هەواڵەکانیەوە زیاد کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٠ خەرمانان، بە بەشداری بەرپڕسانی هەر دوو وڵاتی ئێران و تورکیە بەشی فارسی(http://beta.aa.com.tr/fa) و دەفتەری هەواڵدەریی ئانادۆڵ بە فەرمی لە وڵاتی تورکیە ــ ئێران کرایەوە.
رووماڵکردنی هەواڵەکانی بەشی فارسی ئەو هەواڵدەرییە وڵاتانی ئێران، تاجیکستان و ئەفغانستان لەخۆ دەگرێت.
هاوکات لە تارانیش، دەفتەری بەشی فارسی ئانادۆڵ دەستی بەکار کردووە.
پێشتریش، بەشی کوردی ئەو هەواڵدەرییە لە هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان کرابوویەوە.
هەواڵدەریی ئانادۆڵ ساڵی ١٩٢٠زایینی لە شاری ئانکارای وڵاتی تورکیە دامەزراوە و زیاتر لە ٣٠ وڵاتی جیهان بە فەرمی دەفتەری نوێنەرایەتیی هەیە.
نزیکەی ٤٩%بەشی ئەو هەواڵدەرییە دەوڵەتییە و هەر بەو هۆیەوە بە هەواڵدەریی نیوە فەرمی دەوڵەتیی ناسراوە.
ئامانج لە دامەزراندنی هەواڵدەریی ئانادۆڵ، بەرهەمهێنان و بڵاو کردنەوەی هەواڵ بە ١١ زمانی زیندووی جیهان کە دەبێ هەتا ساڵی ٢٠٢٠ ئەو ئامانجە کە سەدەیەمین ساڵی دامەزراندنیەتی، وەدی بێنن.