بەشداریی وێنەگرێکی ئیلامی لە پیشانگەی "وێنەگریی هاوچەرخی ئێران" + وێنــە

17:24 - 24 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: بەرهەمی وێنەگرێکی کوردی خەڵکی \"دەڕە شار\"ی سەربە ئوستانی ئیلام لە پیشانگەی \"وێنەگریی هاوچەرخی ئێران\"دا پیشان ئەدرێن.

\"عەباس عەزیزپوور\" وێنەگری کوردی خەڵکی دەڕە شاری ئیلام بە چەندین بەرهەمەوە بە نێوەرۆکی بوومەلەرزەکەی \"ئازەربایجان\" و \"ئازاد\"ـەوە لە پیشانگەی \"وێنەگری هاوچەرخی ئێــران\"دا بە شداری دەکات.

ئەو وێنەگرە کوردە رایگەیاندووە، ئەو وێنانە لە سەرماوەزی ساڵی رابردووشدا \" لە پیشانگەیەکیدا لەژێر ناوی \"١٠ رۆژ لەگەڵ وێنەگرانی ئێرانی\"دا پیشان دراون.

عەزیز پوور راشیگەیاندووە، هێندێ جار بابەتێکی تراژیک و هەژێنەر لە فۆرم و قاڵبی وێنەدا زیاتر واتا دەبەخشێت هەتا تێکست و دەقێکی دوور و درێژ، بۆیە ئەم جۆرە هونەرە زیاتر دەربڕی واقیعی کۆمەڵگەی ئێمەیە و باس لە ئازار مەینەتییەکان دەکات.

ئەو پیشانگەیە لە مانگی پووشپەڕدا لە شاری ئیسفەهان، لەمانگی گەڵاێژدا لە شیراز و هەروەها لە مانگی خەرماناندا لە شاری بیرجەند لە پیشانگاکاندا پیشان ئۆگرانی هونەری وێنەگری ئەدرێن.
\"13952.jpg\"

\"13953.jpg\"

\"13951.jpg\"

\"13955.jpg\"

\"13956.jpg\"

\"13954.jpg\"