بەشداریی منداڵانی شێناوێ لە رۆژی جیهانیی منداڵاندا لە شاری سنە+وێنە

14:08 - 20 رەزبەر 2714
ئاژانسی کوردپا: کچە قوتابیانی شیناوێ و منداڵانی تەقینەوەی مین لە گوندی نشکاش و شۆخان براخاسی، لە رۆژی جیهانیی منداڵاندا، لە شاری سنە کۆبوونەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کچە قوتابیانی شیناوێ لە کاتێکدا بەشدارییان لە رۆژی جیهانیی منداڵان لە شاری سنەدا کردووە، کە سەرەڕای بەڵێنییەکانی جێگری بەرپرسی پلاندانان، هەتا ئێستا دیەکانیان پێنەدراوەو بەدەست ئازارەکانیانەوە دەناڵێنن.

موراد مەعرووفی باوکی یەکێک لە کچە قوتابیانی شیناوێ بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ کچە قوتابیانی شیناوێ لەسەر داوای حوسێن ئەحمەدی‌نیاز، پارێزەری ئەو کچە قوتابیانە، چوونەتە شاری سنە و بەشدارییان لە رۆژی جیهانیی منداڵاندا کردووە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سنە رایگەیاند؛ کۆبوونەوەی منداڵانی شیناوێ و منداڵانی تەقینەوەی مین لە گوندی نشکاش و هاتنی شۆخان براخاسی لە دیواندەرەوە، لەلایەن ئەنجومەنی \"رۆجیار\"ەوە رێکخرابوو.

سەرچاوەیەک بۆ هەواڵنێری کوردپای ئاشکرا کردووە، \"ئەندامانی شۆرای شاری سنە و شارەوانیی ئەو شارە، لە ئەنجامی فشاری میدیاکاندا چاویان بەو منداڵانە کەوتووە و لەگەڵیان دانیشتوون\".

باوکی ئەسرین مەعرووفی گوتیشی؛ \"لە دانیشتن لەگەڵ شۆرا و شارەوانیی شاری سنەدا، هیچ بەڵێنییەک بە منداڵان و قوتابیان نەدراوە و تەنیا بۆ دڵخۆشیی منداڵەکانمان چووینە شاری سنە\".

موراد مەعرووفی سەبارەت بە دیەی کچە قوتابییەکان گوتی؛ \"هەتا ئێستا دیەی کچەکان بە ئێمە نەدراوە و بڕیارە لە حەفتەی داهاتوودا وڵاممان پێ بدەنەوە\"

جێگری بەرپرسی پلاندانان و چاوەدێریی حکوومەتی ئیسلامی رێکەوتی ٩ی خەرمانانی ئەمساڵ لەگەڵ بنەماڵە و کچە قوتابیانی گوندی شیناوێ کۆبوویەوەو بەڵێنیی پێدانی دیەی کامڵی ئەو کچانەی پێدان.

لە رۆژی جیهانیی منداڵاندا لە شاری سنە، منداڵانی تەقینەوەی مین لە گوندی نشکاش بەشدار بوون، کە حوسێن ئەحمەدی‌نیاز پارێزەری ئەو منداڵانە، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و کەمتەرخەمیی بەرپرسان لەمەڕ منداڵانی تەقینەوەی مین، نامەیەکی سەرئاوەڵای بۆ حەسەن رۆحانی نووسیبوو.

حوسێن ئەحمەدی نیاز، نووسیبووی: \"هاوکارییەکانی فەرمانداری شاری مەریوان بۆ منداڵانی گوندی نشکاش، تەنیا ٥ کیلۆ قەند و رۆن بووە\".
\"22622.jpg\"

\"22623.jpg\"

\"22624.jpg\"

\"22625.jpg\"

\"22626.jpg\"

\"22627.jpg\"

\"22629.jpg\"

\"22630.jpg\"

\"22631.jpg\"

\"22633.jpg\"

\"22635.jpg\"