بەشداریی ٤ قوتابیی کورد لە ئولەمپیادە زانستییەکانی وڵاتی ئێران

13:54 - 5 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ٤ قوتابیی نموونەی کوردی خەڵکی شاری سنە گەیشتنە قۆناخی کۆتایی ئولەمپیادە زانستییەکانی وڵاتی ئێران.



\"13496.jpg\"
بەشی راگەیاندنی ئیدارەی پەروەردەی ئوستانی کوردستان بڵاوی کردەوە، ٤ قوتابیی نموونە و بلیمەتی قوتابخانەی \"بەهەشتی\"ی شاری سنە بەناوەکانی \"محەممەد ئارەشی زەرنشان و ئەمیر محەممەدی وەحدانی\" لە رشتەی \"بایۆلۆژی\" و \"کیا ئێراندۆست و ساعید حوسێنی\" لە رشتەی \"کیمیا\"دا توانیان لە قۆناخی کۆتایی ئولەمپیادە زانستییەکانی وڵاتی ئێراندا بەشداری بکەن.

ئەو تاقیکردنەوانە لە ٧ رشتەی وەک: بیرکاری، فیزیک، کیمیا، بایۆلۆژی و ژینگەناسی، کۆمپیوتێر، ئەدەبی و ئەستێرە ناسی\"دا بەرێوەچوو کە لە هەر رشتەیەکدا ٤٠ هەتا ٦٠ قوتابی بەشداربوون کە لە کۆتاییدا ئەو ٤ قوتابییەی خەلكی شاری سنە سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.

\"13495.jpg\"
\"هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستا \"ئەمیر رەزا غوڵامی\" قوتابیی بیرتیژ و بلیمەتی قۆناخی ناوەندی و خەڵکی شاری ئابدانان، توانی لە ئۆلەمپیادی سەرتاسەریی قوتابییانی ئێراندا بەشداری بکات.

ئولەمپیادی قوتابیانی نموونە هەموو ساڵێک لە ژێر چاوەدێریی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتی ئێراندا بەڕێوە دەچێت و قوتابیانی سەرکەوتوو لەلایەن باشگای زانستیی وەزارەتی پەروەردەوە رەوانەی ئۆلمپیادە جیهانییەکان دەکرێن.