بەرەی یەكگرتووی كورد سكرتێر و وتەبێژییان دەست نیشان كرد

22:16 - 10 بانەمەڕ 2712
كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر ئەندامانی بەرەی یەكگرتووی كورد لە كۆبوونەوەیەكدا سكرتێر و وتەبێژییان بۆ ئەو بەرەیە هەڵبژارد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بە بەشداری زۆربەی ئەندامان لە شاری كرماشان بەڕێوە چوو، دكتوور رەحیم فەرەهمەند وەكوو سكرتێر و سیاوش حەیاتی وەكوو وتەبێژی بەرەی یەكگرتوویی كورد هەڵبژێردران.

\"4354.jpg\"


ئەو دوو كەسە بە زۆرینەی دەنگ و هەروەها بۆ ماوەی سێ‌ساڵ دیاری كران.

پێشتر ئەو دوو پۆستە بە یەك نەفەر دەسپێردرا، بەڵام ئەم جارە دوو كەس بۆ ئەو پۆستە دیاری كران.

خولەكانی پێشوو موهەندیس بەهادین ئەدەب، بایزید مەردۆخی و رەحیم فەرەهمەند بە ریز لێپرسراویەتیی ئەو بەرەیان لە ئەستۆ بوو.